دژە ڕۆشنبیری بریتییە لە ڕق لێبوون و نامتمانەیی بەرامبەر بە ڕۆشنبیری، زانست و بیری ڕۆشنیرانە کە ھەڵدەستێت بە ڕەت کردنەوەی ھونەر، ئەدەبیات و زانست بە بەھانەی بێ سوودیی و ناکرداریی بوونی بۆ مرۆڤایەتی.[١] کەسانی دژە ڕۆسنبیر خۆیان وەک پاڵەوان و سەرکردەی کەسانی ئاسایی و میللی وێنا دەکەن لە دژی کەسایەتییە سیاسی و چینە ئەکادیمییەکان کە کەسانی خاوەن بڕوانامە، خوێندەوار و ڕۆشنبیرەکان وەک چینی بەرز و بۆرژوواز دادەنێنن کە پێیان وایە ئەو جۆرە کەسانە ئاگادار نیین لە خەمەکانی خەڵکی و دژە ڕۆشنبیرەکان پێیان وایە کە کەسانی سەر بەم چینانە ناوەندی سیاسیان داگیرکردووە و دەسەڵاتی ڕەھایان ھەیە بەسەر خوێندن و فێربوونە باڵا و پێشکەوتووەکانەوە.[١]

حوکمەتە دیکتاتۆرییەکان ھەڵدەستن بە دەستکاری کردن، شێواندن و جێبەجێ کردنی دژە ڕۆشنبیری بەمەبەستی دامرکاندنەوە و سەرکوتکردنی ھەموو نارەزایەتییەکی سیاسی.[٢] لە سەردەمی شەڕی ناوخۆی ئیسپانیادا (١٩٣٦–١٩٣٩ز) و دواتر لە سەردەمی دیکتاتۆری فاشیست دا (١٩٣٩–١٩٧٥ز) وەڵام دانەوە و سەرکوت کردنەکان بەشێوەیەکی بەرچاو دژە ڕۆشنبیری بوون کە ڕێژەیەکی بەرچاو لە ٢٠٠ ھەزار قوربانی و کوژراوان دا کەسانی ڕۆشنبیری ئیسپانیی بوون و بریتیی بوون لە مامۆستا، ئەکادیمی، ھونەرمەند و نووسەرە چالاکەکانی ئەو سەردەمە.[٣] ھەروەھا لە سەردەمی دەوڵەتی شیوعی کەمپۆچیای دیموکراتی (وڵاتی کەمبۆدیای ئێستا)(١٩٧٥–١٩٧٩ز) دا ھەموو ڕۆشنبیر و خوێندەوارە نا شیوعییەکان سزادەدران بە کوشتن لە مەیدان کوشتن دا (کوشتارگە).[٤]

لە ساڵی ١٩٦٦ز، دیکتاتۆریی سەربازی ئەرجەنتینی دژە شیوعی ھەستا بە دەست تێوەردان لە زانکۆی بۆینس ئاریس بەمەبەستی بەزۆر لابردنی ئەو ڕۆشنبیر و ئەکادیمیانەی سیاسییەن مەترسیان ھەبوو لە ھەر پێنج کۆلێژی زانکۆکەکە. ئەم لابردن و دوورخستنەوەیە بووە ھۆی نەمانی بیروھۆش و دەنگی بیربێژی لە کۆمەڵگە و ئابووری ئەرجەنتین دا.[٥] بۆ پشتگیری کردنی سەرکوتکردنی گووتاری ئازاد بە ڕێگەی سەربازییانە، کەسایەتی بایۆکیمیاوی بە ناوی سیزار میلیشتاین وتی: «وڵاتەکەمان ڕێکوپێک دەکرێتەوە کاتێک ھەموو ئەو ڕۆشنبیرانە دەر دەکرێن و دوور دەرخرێنەوە کە دەست لە ناوچەکە وەردەدەن.»

کۆمەڵگەیەکی ناڕۆشنبیر دەستکاری

نزیکەی لە ٢٥٪ دانیشتووانی ئەمریکا باوەڕیان بە بیرۆکەی ناوەندیی بوونی زەوی ھەیە (بە واتایی ئەوەی کە خۆر بە دەوری زەوی دا دەسورێتەوە) و لە ساڵی ٢٠١٤ دا لە ٣٥٪ ھاوڵاتیانی ئەمریکی توانای دەست نیشان کردن و ناوھێنانی تەنھا یەک لق یان بەشی حوکمەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان نەبوو.[٦][٧] ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە پلەی ٥٢ دێت لە کۆی ١٣٩ دەوڵەتی جیھان دا لە جۆرێتی و باشێتی ڕێنمایی پەروەردەیی و بە پلەی ١٢ دێت لە کەسانی پێگەیشتووی خاوەن بڕوانامە و پەروەردەکراوی زانکۆکان.[٨] بۆیە لە زانکۆکان دا، بەھۆی ناڕۆشنبیری خوێندکارانەوە کۆمەڵەگە گەیشتووەتە دەرئەنجامی ئەوەی فێڵ کردن لە تاقیکردنەوەکانی زانکۆدا بە ئاسایی و کارێکی پەسەندکراو تەماشابکەن، زۆر بە تایبەتی لە بەشەکانی ئابووری و بازگارنی دا.

دەستەی زانست و تەندروستی ئەمریکی ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕەت کردنەوەی بەڵگە ڕاست و حاشا ھەڵنەگرەکان دەربارەی زانستی ئاووھەوا و گۆرانی کەشوھەوا بووەتە ھۆکاری پیشان دانی زانیارییە سەلمێندراوەکان وەک بیرۆکە و بۆچوونی سیاسی.[٩] دژە ڕۆشنبیری وا لە زاناکان دەکات کە بخرێنە بەر سەرنجی گشتی و زۆریان لێ بکرێت بچنە پاڵ ھەڵوێست و بۆچوونێکی سیاسی دیاریکراو. ھەروەھا، ٥٣٪ لە نوێنەری کۆمارییەکان و ٧٤٪ ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی کۆمارییەکان بەڵگە زانستییەکان ڕەت دەکەنەوە دەربارەی گۆرانی کەشوھەوا.[١٠]

لە ناوچە گوند نشینەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، دژە ڕۆشنبیری سیمایەکی سەرەکی کلتووری ئایینییە لە مەسیحییەت دا.[١١] ھەندێک لە کلێسا پرۆتیستانتەکان و کلێسا ڕۆمانییە کاسۆلیکییەکان بەڕاستەوخۆیی و ئاشکرا ھەڵدەستن بە بڵاوکردنەوەی پشتگیرییەکانیان بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی زانستی گۆرانی کەشوھەوا لەڕێی جوڵانەوەیەکی سیاسی و ھەستاون بە دانانی بۆچوون و زانستەکە وەک تاوان و گوناح کردن.

ئیمپراتۆڕی عوسمانی دەستکاری

لە قۆناغەکانی سەرەتای کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان لە ساڵی ١٩١٥ ز، نزیکەی ٢٣٠٠ ڕۆشنبیر و نووسەری ئەرمەنی لە شاری قوستەنتین (ئیستەنبول) دەرکران و دوورخرانەوە و دواتر لەلایەن فەرمانڕەوایی عوسامنییەکانەوە کوژران.[١٢] ڕووداوەکە بە ھێرشی مل پەڕاندن ناسێنراوە لەلای مێژوونووسەکان،[١٣] و مەبەست لێی بێ بەشکردنی دانیشتوانە ئەرمەنییەکان بووە لە ھەبوونی سەرکردایەتییەکی ڕۆشنبیرانە و سەرکوتکردنی ھەموو ئەگەرێکی بەرھەڵستیکەرانە.[١٤]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا A Handbook to Literature (1980), Fourth Edition, C. Hugh Holman, Ed. p. 27
  2. ^ Courtois, Stephanie. The Black Book of Communism. p. ٦٠١.
  3. ^ Dictionary of Wars (2007), Third Edition, pp. 517–18.
  4. ^ "Trial of the Khmer Rogue". Archived from the original on 2012-04-22. ٢٢ی نیسانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Václav Havel".
  6. ^ Police repression at the Universidad de Buenos Aires - University of Toronto
  7. ^ (ئیسپانی) La noche de los bastones largos May 14, 2010 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ Stanislav Andreski, The Social Sciences as Sorcery. 1972, The University of California Press
  9. ^ John R. Searle (1971), The Campus Wars, Chapter 2: The Students, URL retrieved 14 June 2010.
  10. ^ Larry Laudan, Science and Relativism: Some Key Controversies in the Philosophy of Science (1990), University of Chicago Press
  11. ^ "Black and Conservative: A Look at Thomas Sowell". ٢٠١١-٠٨-٠٨.
  12. ^ Sowell, Thomas (2009). Intellectuals and Society. Basic Books. ISBN 978-0465019489. Retrieved 16 November 2013.[پەڕەکان پێویستە]
  13. ^ Sowell (2009), p. 296.
  14. ^ Johnson, Paul (٢٠٠٩). Intellectuals. HarperCollins. ISBN 978-0061871474. Retrieved 16 November 2013.