دووچاوەکیی ڕەگەزی بە دووچاوەکییەک دەوترێت کە لەسەر بناخەی ڕەنگی پێست یا ئاخێزگەی ڕەگەزی و قەومییەتییەوە داڕیژرابێت. واتە لە نێوان کەمایەتییە ڕەگەزییەکان و ڕەگەزی زۆرینە یا باڵادەستدا فەرق دادەنرێت و بە یەک چاو تەماشا ناکرێن.[١][٢] بۆ وێنە، لە مافی مەدەنی و سیاسی بێبەش دەکرێن، یا لە وەرگرتنی مووچە و پەروەردە و ڕاھێنانی کۆمەڵایەتیدا بێعەداڵەتی و نابەرامبەرییان لەگەڵ دەکرێت، یا ھەقی تێکەڵبوونیان لەگەڵ ھاووڵاتییانی تردا لێ دەستێنرێتەوە.[٣]

نموونەی دووچاوەکیی ڕەگەزی سیاسەتی ئاڵمانیای نازی بوو دەرھەق بە خەڵکانی «نائاریایی». بەناوبانگترین ڕژێمێک کە ئەم سیاسەتە نامرۆڤانەی بەڕێوە بردووە، ڕژێمی ئافریقای باشوور بووە کە بە ناوی ئاپارتاید لە ساڵی ١٩٤٨ دیمەنێکی یاسایی و ڕەسمیی بە خۆوە گرت.[٣]

بەپێی زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە لێکۆڵێنەوەی مەیدانیی دەرکەوتووە کە کە ١پ وڵاتی جیاوازدا ڕێژەیەکی بەرچاو جیاکاریی بەرامبەر پێست ناسپییکان دا دەکرێت لە بوارەکانی (کرێکاری، خانووبەرە و بازارەکان).

لێکۆڵینەوەیەکی ئەنخامدراوە لە ھۆڵەندا کە لە ساڵی ٢٠١٣ دا ئەنجامدرابوو دەریخست کە ڕێژەیەکی بەرز ھەیە لە جیاکاریی کردن بەرامبەر ئەو کەسانەی بەدوای کاردا دەگەرێن و ئاوازی ناوەکانیان لەسەر شێوازی زمانی عەرەبییە.

داگیرکاری ئیمپراتۆری بەڕیتانی بەشێوەیەکی یەکجاری زۆر کاریگەریی لە کلتوورەکانی کۆمەڵگا ئەفریقییەکان کردووە و ھەروەھا ڕەگەزپەرستی شێوازی ئەمریکییش کاریگەریی ھەیە لەسەر زیادبوونی دیاردەی ڕەگەزپەرستی لە وڵاتی نیجێریا. بۆ نموونە، لە وڵاتی لیبریا و بەپێی دەستووری وڵاتەکە کەسانی ناڕەش مافی وەرگرتنی ناسنامەی ھاوڵاتیی بوونیان نییە.

لە ویلایەتە یەکرتووەکانی ئەمریکا و پەیوەست دەستکەوتنی کار، چەندین لێکۆڵینەوەی وردبینی ئەنجامدراوە کە بەڵگەی بەھێز دەستکەوتووە لەسەر بوونی جیاکاریی ڕەگەزیی لە بازاڕی کاری وڵاتەکە کەبەپێی لێکۆڵینەوەکان خاوەنکاران پێشکەشکارە پێست سپییەکانیان پێ باشترە بە ڕێژەی ٥٠٪ بۆ ٢٤٠٪. لێکۆڵینەوەکانی تر بەڵگەی بەھێزی جیاکاریی کردن پیشان دەدەن لە کەرتەکانی (ئۆتۆمبێل فرۆشتن، داخوازینامە دەستەبەری خانوو و خزمەتگوزاری پزیشکی).

کاریگەرییەکانی جیاکاریی لەسەر تەندروستی دەستکاری

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە پەیوەندیی ھەیە لە نێوان جیاکاریی ڕەگەزیی لەگەڵ کێشە تەندروستییە جەستەیی و دەروونییەکان دا و ئەم بەڵگانە لە لێکۆڵینەوەی جیاوازی چەندین وڵاتی ھەمەجۆرەوە بەدەستگەیشتووە.

لە کەرتی تەندروستی دا جیاکاریی ڕەگەزیی و پێشدادوەری کاریگەریی کردووەتە سەر شێوازی چارەسەرکردن و دەستنیشانکردنی نەخۆشی نەخۆشەکان. دەکرێت چەند نموونەیەک ھەبێت کە وتەی نەخۆشەکە بە ھەند وەرناگیرێت و فەرامۆش دەکرێت وەک لەم دواییانەدا لە دۆسیەی یاریزانی تێنس (سێرینا ویڵیماز)دا ڕوویدا کاتێک لە دوای لەدایکبوونی کچەکەی لەڕێی نەشتەرگەرییەوە سێرینا ھەستی بە ئازاز و ھەناسە توندی کردبوو بەڵام دوای چەند جارێک لە دووبارەکردنەوە ئەوجا پەرستارەکان باوەڕیان پێکردبوو و نیشانەکانیان بە ھەند وەرگرتبوو. دەکرا یاریزانەکە گیانلەدەست بدایە ئەگەر سنوور نابوایە لەسەر داواکردنی پشکنینی (وێنەی ئەلکترۆنی - Computerized Tomography – CT scan) کە دواتر لەڕێی پشکنینەکەوە دەرکەوت دیاردەی خوێن مەیینی ھەیە. ئەم دیاردەیە بە یەکێک لە سەدەھا نموونەکان دادەنرێت کە ژنانی پێست ڕەش دووچاری ڕەگەزپەرستیی و جیاکاریی دەبنەوە لە کاتە ئالۆزەکانی دووگیانی دا.[٤]

یەکێک لە ھۆکارەکان کە ڕێخۆشکەرە لە بەرزی ڕێژەی گیانلەدەستدان لە دایکانی ڕەش پێست دا بریتییە لە نەخۆشخانەی بار خراپ و نەبوونی دامەزراوەی خزمەتگوزاری تەندروستی لەسەر ئاستێکی پێوانەیی. لەگەڵ ئاڵۆزی و ناجێگری کردەی منداڵ لەدایکبوون لە ناوچە ناپەرەپێدراوەکان دا، بارودۆخەکە سەختر دەبێت کاتێک ڕێژەی ئازاری نەخۆشەکان بە ھەند وەرناگیرێت لەلایەن کارمەندانی تەندروستییەوە. ئازاری بیستراوی نەخۆشە پێست ڕەشەکان بەکەم دەخەملێنرێت و دادەنرێت لەلایەن پزیشکەکانەوە بە بەراورد بە ئازاری بیستراوی پێست سپییەکان کە زۆرجار دەبێتە ھۆی دروستبوونی ھەڵە لە دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان دا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Dr. Deen Dayal (15 June 2018). Complexion Based Discriminations: Global Insights. Notion Press. p. 249. ISBN 978-1-64324-232-3.
  2. ^ "International Convention on the Elimination of All Forms of Racial Discrimination". United Nations Human Rights, Office of the High Commissioner. United Nations. Retrieved 31 July 2019.
  3. ^ ئ ا شەبانی, ئەحمەد (2010). فەرھەنگی زانستی سیاسی. سنە: زانستگای کوردستان. ۹۹.
  4. ^ For Affirmative Action, Brazil Sets Up Controversial Boards To Determine Race