دووزەلە یان جفتان ئامێرێکی باژەنی کوردییە.

مێژوو دەستکاری

پێشینەی ئەم ئامێرە بە چاندی کاسییەکان دەگەڕێتەوە و نزیک بە ٧ ھەزار ساڵ ھەزیر دەکرێتەوە. ئامێری دووزەلە جگە لە کوردستان (بە تایبەت ناوچەکانی کرماشان، ئیلام و لوڕستان)، لە شوێنەکانی دیکەی ئێران وەکوو گیلانیش دەژەنرێت، بەڵام ئاخێزگەی چیاکانی زاگروس بووە.[١]

ناو دەستکاری

دووزەلە وشەیەکی ڕەسەنی کوردییە. زەل (یان چیت، چیتک) لە زمانی کوردی بە جۆرێک گژوگیا دەوترێت. دووزەلە بە واتای دوو دانە زەلە کە لە پاڵی یەکەوە دەچەسپیندرێن.

فۆرمی ئامێرەکە دەستکاری

دووزەلە لە دوو لوولەی مسی پێک ھاتووە کە لە پاڵی یەکەوە بەستراونەتەوە. چەشنێک لە دووزەلەکان لە پەڕی داڵ یان ئیسکی باڵندەکان دەسازیندرێن. لە سەری ھەرکام لە لوولەکان زەلێک جێ دەگرێت کە لە پیکەنەی پێ دەلێن. ھەرکام لە لوولەکان ٦ کونای لە سەرە. بنی ئەوپەڕی لوولەکان بازە. درێژایی دووزەلە گۆڕەکە و دەبێ لانیکەم ٢٢ سانتیمەتر و کۆتەری ٢ سانتیمەتر بێت.[٢]

پانتاییی دەنگ دەستکاری

پانتاییی دەنگی دووزەلە لە نێوان ١ ھەتا ٢ ئۆکتەیڤە کە بە گەورە و بچۆکیی ئامێرە بەستراوەتەوە.

ژەنیارە بەناوبانگەکان دەستکاری

لە ژەنیارە بەناوبانگەکانی دووزەلە دەتوانرێت بە موراد تاووسی سونقوری[٣]، ئەمانوڵڵا تاھیری[٤]، عەلیدۆست فەلاحەتی[١] و ... ئاماژە بکرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری