دووزخورماتوو

شارۆچکەیەکی کوردستان

دووزخورماتوو شارۆچکەیەکە دەکەوێتە باشوری ھەرێمی کوردستان و دەکەوێتە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق کە لەنێوان سنوری ھەرێم و حکومەتی ناوەندییە، زۆربەی دانیشتوانی قەزاکە تورکمانی شیعە و کورد کەمینەی عەرەب ئەم شارۆچکەیە سەر بە پارێزگای سەلاحەدینە. ھەتاوەکو ساڵی ١٩٧٦ سەر بە پارێزگای کەرکووک بوو.

دووزخورماتوو
Tuz Khurmatu
طوز خورماتو
دیمەنی شارۆچکەی دووزخورماتوو
دیمەنی شارۆچکەی دووزخورماتوو
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاپارێزگای سەلاحەددین
قەزاقەزای دووزخورماتوو
ناحیەناحیەی دووزخورماتوو (ناوەند)
بەرزایی
٢٢٨ مەتر (٧٤٨ پێ)

ناو دەستکاری

  • خورماتوو کە ناوە ڕاستییەکەی بە کوردی خۆڕماتووە بەواتای نەوەی خوورییەکان کەلە چیای زاگرۆسن و کاتی عوسمانی وێژەی تووزی خرایە پێش.

ڕووبار دەستکاری

ئاوەسپی ڕووبارێکە سەرچاوەکەی لە ناوچەی گەرمیان و سەنگاوە، بەناو ئەم سارۆچکەیەدا تێپەڕدەبێت و شارۆچکەکە دەکاتە دوو بەش و بووەتە سەرچاوەی ئاودێری لەم ناوچەدا.

مێژوو دەستکاری

دووزخورماتوو مێژوویەکی کۆنی ھەیە، کەدەگەڕێتەوە بۆ سێ ھەزار ساڵ پێش زایین و بۆ سەردەمی ئیمپراتۆری ئاشورییەکان. پێش (٨٠٠)ساڵ بەر لەئێستا کە ئەم ناوچەیە داگیرکرا لەلایەن دەوڵەتی عوسمانی، عوسمانییەکان ھەستان بەنیشتەجێکردنی تورکمان لە سەر ڕێگای بازرگانی نێوان بەغداد و ئەستەمبوڵ ئیتر لەم مێژووەوە کەمایەتی تورکمان لە ناوچەکەدا پەیدا بوو و شارۆچکەی خورماتووش بەشێکە لەو ناوچەیە.[٢]

سەدەی بیست دەستکاری

لەسەرەتای سەدەی بیست خورماتوو گوندێک بوو سەر بە قەزای کفری لە لیوای کەرکوک، لە ساڵی ١٩٢٢ دا خورماتوو بووە ناحیەیەک سەربە قەزای داقوق، لە ساڵی ١٩٥١دا بەھۆی گەشەسەندنی خورماتوو، ئەم شارۆچکەیە بووە قەزا و داقوق کرایە ناحیە و سەربە قەزای خورماتوو بوو و ھەردووکیان سەر بە لیوای کەرکووک بوون. لە ڕێکەوتی ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٧٦ دا ئەم قەزایە پێکھاتبوو لە ناحیەکانی (ئامرلی و بوستاملی و سلیمان بگ و قادرکەرەم و یانکیجە) و لەھەمان ڕێکەوت ئەم قەزایە خرایە سەر پارێزگای سەلاحەددین بەمەرسومی کۆماری ژمارە ٤١ لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٧٦دا.[٢]

ئەم گواستنەوەی قەزایە لە پارێزگای کەرکووکەوە بۆ پارێزگای سەلاحەددین بۆ ئەوەبوو کە دەستکاری ڕێژەی کورد باکات لە پارێزگای کەرکووکدا و ھەوڵێکی بەعسییەکان بوو بۆ بەعەرەب کردنی ناوچەکە. کورد و تورکمانی ئەم شارۆچکەیە تووشی مەینەتی زۆر بوون بەدەست حکومەتە یەک لە دوایەکەکانی عێراق.

ڕاپەڕینی ١٩٩١ دەستکاری

کاتێک حکومەتی عێراق پەلاماری وڵاتی کوەیتیدا و پاشان لە لایەن ھاوپەیمانانەوە کرایەدەرەوەی کوەیت، ڕاپەڕینی جەماوەری لە باکور و باشوری عێراق دەستی پێکرد دژی حکومەتی عێراق لەم کاتەدا لەلایەن ھێزە کوردییەکان و ھاوڵاتیانی خورماتووەوە ئەم شارۆچکەیە ئازادکرا بەڵام ھەر زوو سوپای عێراق ھێرشی کردەوە سەر ئەم ناوچەیە و شارۆچکەکەی داگیرکردەوە و زۆرێک لەدانیشتوانی بەتایبەتی کوردەکان ئاوارەی سەر سنور و شاری سلێمانی بوون.[٣]

پڕۆسەی ئازادی عێراق دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٣ دا ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی دەستیان کرد بە داگیرکردنی عێڕاق و لەناوبردنی دەسەڵاتی بەعس لە عێراقدا ئیتر ئەم شارۆچکەیەش ڕزگار کرا لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکا و ھێزە کوردییەکان. بەڵام پاراستنی ئەم شارە زیاتر لەلایەن ھێزە کوردییەکانەوە بوو لە ھێرشەکانی گروپی ئەلقاعیدە و ئەنسارولئیسلام و کۆنە بەعسییەکان.[٤]

داعش دەستکاری

کاتێک لە ساڵی ٢٠١٤دا داعش دەستیان گرت بەسەر شارەکانی موسڵ و تکریت و ڕومادی و ھەندێ ناوچەی کەرکووک ئەم شارۆچکەیە ھێزە عێراقییەکان چۆلیان کردوو لەوەدا بوو بکەوێتە دەست داعش بەڵام لە لایەن ھێزی پێشمەرگەوە پارێزراو بەرگریان لێکرد تا نەکەوێتە دەست داعش.

١٦ی تیشرینی یەکەمی ٢٠١٧ دەستکاری

پاش ئەوەی ھێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی زۆرینەی خاکی عێراقیان پاککردەوە لە داعش، ئەنجا بووە ململانێیان لەگەڵ حکومەتی ھەرێم بۆ بەڕێوەبردنی ناوچە جێناکۆکەکان و گەڕانەوەی سوپا، پاس چەندەھا گفتوگۆکردن لە ١٦ی ئۆکتۆبەردا سوپا و حەشد ھێرشیان ھێناو بووە ھۆی جەنگێکی کورت خایەن و کوژراو لە ھەردوو لادا ڕوویدا و بەکشانەوەی ھێزی پێشمەرگە جەنگەکە کۆتایی ھات و شارۆچکەی خورماتوو دەستی بەسەردا گیراو زۆرینەی دانیشتوانە کوردەکەی ئاوارە بوون و زۆرێک لە ماڵە کوردەکان سوتێنران و تاڵان کران و ناسەقامگیری باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشا.

دانیشتوان دەستکاری

سەرژمێرییەکی دروست نییە لەم شارۆچکەیەدا بۆ ئەوەی بزانین زۆرینەی دانیشتوان لە چی پێکھاتەیەکە، دانیشتوانی ئەم شارۆچکەیە لە کورد و تورکمان و عەرەب پێکھاتووە، زۆرینەی لە کورد و تورکمانە و کەمینەیەکی عەرەبە کە لەئەنجامی بەعەرەب کردنی ناوچەکە ھاتوون.[٥]

بەڵام بۆ مێژوو بگەڕێینەوە ئەم خاکە خاکی کوردانە و ھەلومەرجی سیاسی و ھەرێمی و داگیرکاری و دەوڵەمەندی خاکی ئەم ناوچەیە بە کەرەستە خاو و زەویە کشتوکاڵییەکانی وەھای کردوە کەبەر شاڵاوی بەتورک کردن و بەعەرەب کردن بکەوێت.

ئایین دەستکاری

لەڕووی ئایینییەوە ئەم شارۆچکەیە فرە ئایینە ھەر لە موسوڵمان (سوننە، شیعە) و کاکەی تیادایە.

کارگە دەستکاری

ئاوی ئاوەسپی سوێرە و بە ھۆیەوە کارگەیەکی سەرەتایی دروست کردنی خوێ لە سەر چەمەکە دروستکراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری