دوورگەی ئاختامار یان دوورگەی ئاکدامار (بە تورکی: Akdamar Adası) ناسراو بە ئاختامار (بە ئەرمەنی: Աղթամար)، دووەم گەورەترین دوورگەیە لە چوار دوورگەکەی دەریاچەی وان لە ڕۆژھەڵاتی تورکیا.

دوورگەی ئاختامار
دوورگەی ئاختامار سەیری ئەکرێ لە کەناراوەکانی دەریاچەی وان، نزیک شارۆچکەی وەستان
جوگرافیا
شوێنناوچەی وەستان، پارێزگای وان، تورکیا
Coordinates38°20′30″N 43°02′07″E / 38.341667°N 43.035278°E / 38.341667; 43.035278پۆتانەکان: 38°20′30″N 43°02′07″E / 38.341667°N 43.035278°E / 38.341667; 43.035278
Total islands1
Area٠٫٧ km٢ (٠٫٢٧ sq mi)
درێژایی٠٫٧ km (٠٫٤٣ mi)
پانایی٠٫٦ km (٠٫٣٧ mi)
Coastline٢ km (١٫٢ mi)
Highest elevation١,٩١٢ m (٦٬٢٧٣ ft)
وڵات

ڕەگی ووشە دەستکاری

 
پەیکەری شازادەخاتوون تامارا لە چاوەڕوانی خۆشەویستەکەی، نزیک دەریاچە سێڤان، ئەرمەنیا.

بنەچەی مانای ئەم دوورگەیە نەزانراوە، بەڵام بەپێی چیڕۆکە میللییەکانی ئەرمەنیا، شازدەخاتوونێکی ئەرمەنی ھەبووە بە ناوی تامارا کە لەسەر ئەم دوورگەیە ئەژیا و لەگەڵ کوڕێکی ئاسایی ئەکەوێتە داوی خۆشەویستی. ئەم کوڕە ھەموو شەوێک لە کەناراوەکان بۆ دوورگەکە مەلەی ئەکرد و لەلایەن کچەکەوە ڕێشوێنی بۆ ئەکرد بە ھۆی ئاگرەکەی دەستییەوە. باوکی شازادەخاتوونیش بەم کارە ئەزانێت کە ئەم کوڕە سەردانی کچەکەی ئەکات. شەوێک، ھەروەک چاوەڕێی خۆشەویستەکەی ئەکات تا بگات، باوکی ئاگرەکەی دەستی تێک ئەشکێنێت و کوڕەکە لە ناوەڕاستی دەریاچەکە جێئەھێڵن و بەبێ ھیچ ڕێشوێنییەک کە بۆ کام لا مەلە بکات. تەرمی کوڕەکە لە کەنارەکە دۆزرایەوە و بەپێی ئەفسانەکە لێوەکانی لەسەر ووشەی ("ئاخ، تامارا"، "ئۆھ، تامارا) بەستبوونی.

ئاختامار یان ئاکدامار، واتا (خوێنھێەری سپی لە زمانی تورکی). ناوی فەرمی دوورگەکەشە.

گەلەری دەستکاری

سەرچاوە دەستکاری