دایناسۆڕە باشەکە

فیلمێکی ئەمریکی

دایناسوڕە باشەکە (بە ئینگلیزی: The Good Dinosaur) ئەنیمەیشنێکی سەرکێشیی کۆمیدیی ئەمریکیی سێ دوورییە. لە بەرھەمھێنانی ستۆدیۆی پیکسار و کۆمپانیای واڵت دیزنیە فیلمەکە دابەشی سینەماکان کردووە، فیلمەکە ڕایمۆند ئۆچە، جاک بڕایت، سام ئیلۆت، ئانا پاکوین، ئاجی باکڵی، ستیف زان، فرانسیس مەکدورمان، جێفری ڕایت و مارکۆس سکرینبەر وەک ئەکتەری دەنگی تێیدا بەشداربوون.

دایناسۆڕە باشەکە
دەرھێنەرپیتەر سۆن
بەرھەمھێنەردێنیس ڕیم
چەشنی فیلمسەرکێش
کۆمیدی
مۆسیقامایکڵ دانا
دەستکاریستیڤن سکافەر
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەواڵت دیزنی پیکچەرز
ڕێکەوتی دەرچوون١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥
ماوەی فیلم٩٤ خولەک
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون١٧٥ ملیۆن دۆلار
داھات٣٣٢٫٢ ملیۆن دۆلار

چیرۆک دەستکاری

چیرۆکی فیلمەکە باس لە دایناسۆڕێکی ھەرزەکار دەکات لەخێزانێک لەدایک بووە بەناوی ئاپاتۆساور، ئارلۆی ناوی دایناسۆڕەکەیە، دوای ئەوەی ڕەشەبایەک دەبێتە ھۆی مردنی باوکی و ئەو بزردەبێت و بەڵام لەگەشتەکەی بەردەوام دەبێت بۆ دۆزینەوەی خێزانەکەی، کە گەیشت بە شوێنێک کوڕێکی مرۆڤی دیت، کاتێک دەبنە دۆستی یەکتر ژیانیان دەگۆڕێت. ئەوان بەیەکەوە بەکەشتییەک بار دەکەن و سەفەرێکی پر سەرکێشی و مەترسی ئەنجام دەدەن. کوڕە منداڵەکە دەکەوێتە ژێر مەترسی ڕەشەبایەکی بەھێز و ئارلۆی لەبەر ئەوەی باوکی بەھۆی ڕەشەباکەوە مرد ترسێکی زۆری ھەبوو بۆ ئەوەی منداڵەکە ڕزگار بکات ھەرچۆنێک بوو متمانەی بەخۆی ھێناو زاڵ بوو بەسەر ترسەکەی و منداڵەکەی ھاورێی ڕزگار کرد.

کەسایەتی دەستکاری

ئارلۆ: دایناسۆڕە باشەکەیە، لە خێزانی ئاپاتاسۆر لەدایک دەبێت کە ڕەگەزی نێرە بەڵام بچووکترینە لەناو خێزانەکەیان و کاری زۆری دەکەوێتە سەر. ئەوان ژووری بەرد بنیات دەنێن بۆ ڕێگریکردن لە زستان، ھەرکەسێک بەھایەکی خۆی دەسەلمێنێت سەرکەوتن دەھێنێتە دی لەم خێزانە، ھەموویان دەیانتوانی چاپی دەستی بکەن لەسەر دیوارەکە جگە لە ئارلۆ چونکە بەتوانا نەبوو.

سپۆت: منداڵە زیرەکەکەیە، ئەویش خێزانەکەی بزرکردبوو دواتر دەیدۆزنەوە و باوەڕ دەکات کەئەوە خێزانەکەی خۆیەتی چونکە وای دەزانی ئەوان مردوون نەیدەویست بڕوات لەگەڵ خێزانەکەی بەڵام ئارلۆ یارمەتی دا و ڕازی کرد کە بچێتەوە ماڵی خۆی لەبەر ئەوە سپۆت دەیەویست لەگەڵ ئارلۆ بژێت چونکە یارمەتی داو ڕزگاری کرد لە مەترسییەکی گەورە، دواتر سپۆت لەو شوێنە جیادەبێتەوە و دواتر ئارلۆ خێزانی خۆی دەبینێتەوە.

بڵاوکردنەوە دەستکاری

فیلمی دایناسۆڕە باشەکە لە تشرینی دووەمی ٢٥ی ٢٠١٥ لە سینەماکانی ئەمریکا بڵاوکرایەوە، و فیلمەکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەڕۆژی ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ لە سینەماکان نمایشکرا.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری