داگلاس فێربەنکس

ئەکتەری ئەمریکی

داگلاس فێربەنکس (بە ئینگلیزی: Douglas fairbank) ناوی سەرەکی خۆی داگلاس ئاڵتون تووماس ئوولموون (لە دایکبووی ٢٣ی ئایاری ١٨٨٣ی زایینی-کۆچی ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٩ی زایینی) ئەکتەر-فیلم نامە نووس-دەرهێنەر و پێکھێنەری ئامریکایییە ئەو کە باوکی بریکار بوو، پاش سەرکەوتن لە برادۆی گەییشتە سینەما. فێربەنکس سەرەتا ڕۆڵی کەسایەتییە سەروڕووخۆش و بێخەیاڵەکانی دەگێڕا و پاشان لە فیلمە سەرکێشەکان وەکوو هێمای زۆرۆ , ڕابین هوود , دزی بەغداد , دزە دەریاییە ڕەشپۆشەکان بە ڕۆڵگێڕیی قارەمانانە کە لە شمشێڕبازییا تواناییەکی بەرچاویان هەبوو، دەرکەوت. هاوسەری دووەمی فێربێنکس مێری پێفکۆرد بوو کە لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی سینەمای بێدەنگە. فێربەنکس و هاوسەرەکەی لەگەڵ دەیوید ڤارک گریفیس و چارلی چاپلین لەساڵی۱۹۱۹ی زایینیدا کۆمپانیای یوونایتد ئارتیستسـیان دامەزراند.[١]

داگلاس فێربەنکس

لەدایکبوون٢٣ی ئایاری ١٨٨٣ی زایینی
مەرگ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٩ی زایینی
نەتەوەئەمریکایی
پیشەئەکتەر-فیلم نامەنووس-دەرھێنەر-پێکھێنەر
چالاکبوون۱۸۹۹۱۹۳٤
مناڵ(ەکان)مایکڵ داگلاس-پیتێر داگلاس- جوئێل داگلاس

ناوبانگی فێربەنکس بەهۆی ڕۆڵگێری لە فیلمی زۆرۆ ۱۹۲۰ی زایینی -ڕابین هوود۱۹۲۲ی زایینی - دزی بەغداد ۱۹۲٤ی زایینیـیە. فێربەنکس یەکێک لە ئەندامانی کۆمپانیاییوونایتد ئارتیستس و ئەکادیمیای زانستەکان و ھونەرەکانی وێنەی جوڵاو بوو و یەکەمین ڕێوڕەسمی خەڵاتی ئۆسکاری لە ساڵی ۱۹۲۹ی زایینیدا بەڕێوەبرد.

سەرچاوەکان دەستکاری