دانیێل ئەلڤێس دا سیلڤا بە(ئینگلیزی :daniel alves da silva)، ناسراو بە دانی ئەلڤێس لە ٥ی ئایار ساڵی ١٩٨٣ لە شاری گوازێرۆ لە لەڕۆژھەڵاتی بەڕازیل لە ولایەتی باھیا لەدایک بووە. یاریزانی تۆپی پێی بەڕازیلە. لە بەرگریکاری باڵی (چەپ) یاری دەکات لە یانەی یوڤانتۆس و ھەڵبژاردەی بەڕازیل. لە یانەی سێڤیلیاوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد لەبەرانبەر ٣٢٬٥ میلیۆن یۆرۆ، لەگەڵ ھاتنی لە یەکەم وەرزی خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا سێ نازناوە سەرەکیەکەی بەدەستھێنا. کە ھەریەک لە خولی ئیسپانی و جامی شای ئیسپانیا و خولی پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا. دوای ئەم نازناوانەش سێ نازناوی تری لەھەمان وەرز لەگەڵ بارسێلۆنا بەدەستھێنا، کە ھەریەکە لە(جامی سوپەری ئیسپانیا، جامی سووپەری ئەورووپا، جامی جیھانی یانەکان). بەم پێیەش یەکیک بوو لەو یاریزانانەی کە شەشینەی مێژوویی لەگەڵ بارسێلۆنا بەدەستھێناوە. لە ساڵی (٢٠٠٥) بۆتە خاوەنی پاسپۆڕتی ئیسپانی. یاری بۆ ھەریەک لە یانەکانی باھیای بەڕازیلی و سێڤیلیا و بارسێلۆنای ئیسپانی و یوڤانتۆسی ئیتاڵی کردووە.

دانیێل ئالڤێس
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواو دانیێل ئالڤێس دا سێلڤا[١]
ڕێکەوتی لەدایکبوون ٦ی ئایاری ١٩٨٣(٣٨ ساڵ)
شوێنی لەدایکبوون گوازیرۆ، باهیا، بەڕازیل
باڵا ١.٧٣م[٢]
جێگای یاریکردن بەرگریکار (تۆپی پێ)
زانیاریی یانە
یانەی ئێستا -
ئەزموونی گەنجی
١٩٩٦-١٩٩٨ گوازیرۆ
١٩٩٨-٢٠٠١ باهیا
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠٠١-٢٠٠٢ باهیا ٢٥ (٢)
٢٠٠٢-٢٠٠٨ سێڤیلیا ١٧٥ (١١)
٢٠٠٨-٢٠١٦ بارسێلۆنا ٢٤٧ (١٤)
٢٠١٦-٢٠١٧ یۆڤێنتۆس ١٩ (٢)
٢٠١٧-٢٠١٩ پاریس سان جێرمان ٤٨ (٢)
٢٠١٩-٢٠٢١ ساو پاولۆ ٧٦ (٨)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
2003 بەڕازیل خوار ٢٣ ساڵ ١٧ (٠)
٢٠٢١ بەڕازیل خوار ٢٣ ساڵ ٧ (٠)
٢٠٠٦ – تا ئێستا بەڕازیل ١١٩ (٨)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of 23:43, 26 August 2021 (UTC).

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of 03:08, 10 September 2021 (UTC)

لەگەڵ یانەی باھیا (٢٠٠١–٢٠٠٢) دەستکاری

یەکەم یاری دانی لە گەڵ یانەی باھیا لە یاریەک بوو لە دژی یانەی بارانا، لەخولی پلە دووی بەڕازیل، کە یاریەکەیان بەئەنجامی (٣–٠) بردەوە، لەو یاریەدا دانی دوو گۆڵی دروست کردوو لێدانی سزایەکیشی بۆ گیرا کە گۆڵی سێھەمیان بۆ یانەکەیان کرد. لەگەڵ یانەی باھیا چەندین یاری ئەنجام داو یەکێک بوو لە باشترین یاریزانانی یانەکە. دوای ئەوە لە ڕوویکردە یانەی سێڤیلیای ئیسپانی لە ساڵی (٢٠٠٢).

لەگەڵ یانەی سێڤیلیا (٢٠٠٢–٢٠٠٨) دەستکاری

لەدوای یەکەم وەرزی لەگەڵ یانەی سێڤیلیا، دانی گەڕایەوە بەڕازیل و لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بەژداری جامی جیھانی لاوانی کرد و جامەکەشیان بەرز کردەوە، دانی ئەلڤیسیش یەکێک بوو لەباشترین سێ یاریزانی جامەکە. لە ساڵی ٢٠٠٦ یانەی لیڤەرپوول ئۆفەرێکی پێشکەش بە یانەی سێڤیلیا کرد بۆ دەستبەرداربوونی دانی و یانەی سێڤیلیاش ڕازیبوو کە دانی بداتە لیڤەرپوول، بەڵام لەدواساتەکان یانەی لیڤەرپوول ڕەتی کردەوە کە بەم نرخە دانی بکڕێت کە یانەی سێڤیلیا دیاریکردبوو کە ٨ میلیۆن یۆرۆ بوو. لە وەرزی ٢٠٠٦–٢٠٠٧ لە ٤٧ یاری یانەکەی بەشداربوو و ٥ گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد. یاریەکی یەکجار جوانیشی کرد لە خولی ئەوڕوپی و نازناوەکەشیان بەدەست ھێنا. لە ساڵی ٢٠٠٧ بەکەناڵی سپۆڕت تیڤی بەڕازیلی ڕاگەیاند کە حەزدەکات یانەی سێڤیلیا جێبھێڵێت. لەدیمانەیەکیش بەڕۆژنامەی ماڕکای ئیسپانی ڕاگەیاند کە ئارەزوودەکات ڕووبکاتە خولی ئینگلیزی و لە یانەی چێڵسی یاریبکات. پاش دەمەقاڵێیەکی زۆر لە سەر درێژکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ ئیدارەی یانەکە، دواجار ئەلڤێس بڕیاری جێھێشتنی یانەکەی دا.

لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا (٢٠٠٨–٢٠١٦) دەستکاری

 
دانیێل ئەلڤێس لەگەڵ یاریزانە بەڕازیلیەکانی یانەی بارسێلۆنا

لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ دانی ڕوویکردە یانەی بارسێلۆنا و لەیەکەم وەرزیشیدا ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش کرد و سەرجەم نازناوەکانی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا بەدەستھێنا. لەزۆربەی یاریەکانی یانەکەی یاریزانی سەرەکی بوو، چونکە بەو ئاستە بەرزە و توندو تۆڵی لە ناو یاریگا متمانەی ڕاھێنەری ئەو کاتەی یانەکەی کە پیپ گواردیۆلا بوو بەدەسھێنا. لەدووەم وەرزی لەگەل یانە کەتەلۆنیەکە ٥ نازناوی بەدەستھێنا. دانی لەیانەی بارسێلۆنا بە قسەخۆش و گاڵتەجاڕ و ھەندێک جاریش بە شێت ناسراوە. لە وەرزی ٢٠١٠–٢٠١١ دانی چوار گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردوو ٢٠ گۆڵیشی دروست کرد، لەگەڵ تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕوپا. لە وەرزی ٢٠١٤–٢٠١٥ لەگەڵ یانەکەی ٥ نازناوی تریان بەدەستھێنا لەگەڵ ڕاھێنەر لویس ئەنریکی، ھەروەھا لەگەڵ یاریزان لیۆنێل مێسی دۆستایەتیەکی باشی ھەیە.

لەگەڵ یانەی یوڤێنتوس (٢٠١٦–٢٠١٧) دەستکاری

لە ٢٧ی حوزەیرانی٢٠١٧ دوای تەواوبوونی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا بێ بەرامبەر ڕووی کردە یانەی یوڤێنتۆس بۆ ماوەی وەرزێک لەگەڵ یانەی یوڤانتۆس بەردەوام بوو، توانی لەگەڵ یانەکە ببێتە براوەی خولی ئیتالیای وەرزی ٢٠١٦–١٧ و جامی ئیتالیای ٢٠١٦–١٧، بۆ یانەی یوڤانتۆس ١٩یاری ئەنجامدا و توانی ٢ گؤڵ تۆمار بکات.

لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان (٢٠١٧–٢٠١٩) دەستکاری

لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٧ پەیوەندی کرد بە یانەی پاریس سان جێرمان بۆ ماوەی ٢ وەرز لەو یانەیە مایەوە، لەکۆی ٤٨ یاری توانی ٢ گۆڵ تۆمار بکات،

لەگەڵ یانەی ساو پاولۆ (٢٠١٩-) دەستکاری

لە ١ی ئابی ٢٠١٩ پەیوەندی بە یانەی ساو پاولۆەوە کرد و تائیستاش بەردەوامە،

گۆڵە نێودەوڵەتیەکان دەستکاری

مێژوو شوێن دژی ئەنجام گۆڵ پاڵەوانیەتی
١٥ی تەممووز ٢٠٠٧ ڤەنزوێلا   ئەرژەنتین ٣–٠ ٣ کۆپا ئەمریکای ٢٠٠٧
٦ی حوزەیران ٢٠٠٩ ئوروگوای   ئوروگوای ٤–٠ ١ پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠١٠
٢٥ی حوزەیران ٢٠٠٩ ئەفریقای باشوور   ئەفریقای باشوور ١–٠ ١ جامی کیشوەرەکان ٢٠١٠
٧ی تشرینی یەکەم ٢٠١٠ ئەبووزەبی، ئیماڕات   ئێران ٣–٠ ١ دۆستانە
١١ی تشرینی یەکەم ٢٠١٠ دێربی، ئینگلتەرا   ئوکراینا ٣–٠ ١ دۆستانە
٣ی حوزەیران ٢٠١٤ گۆیاس، بەڕازیل   پەنەما ٤–٠ ٢ دۆستانە
٢٩ی ئازار ٢٠١٦ ئەسونسیۆن، پاراگوای   پاراگوای ٢–٢ ١ جامی مجیھانی کۆنمیبولی ٢٠١٨
٢٢ی حوزەیران ٢٠١٩ ساوپاولۆ، بەڕازیل   پێروو ٥–٠ ١ کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩

پێشانگا دەستکاری

 
دانیێل ئەلڤێس لەکاتی دابەزین لە فڕۆکە
 
دانیێل ئەلڤێس لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەڕازیل
 
دانیێل ئەلڤێس لە کاتی بەدەستھێنانی جامی کیشوەرەکان لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەڕازیل
 
دانیێل ئەلڤێس لە یاریەکی کلاسیکۆی ئیسپانیا لەدژی یانەی ڕیال مەدرید

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "FIFA Club World Cup UAE 2009 presented by Toyota: List of Players" (PDF). FIFA. 1 December 2009. p. 1. Retrieved 28 March 2014. ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Dani Alves 13" (بە فەڕەنسی). Paris Saint-Germain FC. n.d. Retrieved 29 December 2018.