دارۆلعلوومی زاھیدان
دارۆلعلوومی زاھیدان یان قوتابخانەی علوومی دینیی مەککەیی یەکێکە لە ناوەندی پەروەردەیی سوننە لە شاری زاھیدانی پارێزگای سیستان و بەلۆچستان. ئەم سەنتەرە ساڵی ١٩٧٠ لەلایەن مەولانا عەبدولعەزیز مەلازادەەوە دامەزراوەو. ئێستا چەند ھەزار خوێندکاری بە ژن و پیاوەوە ھەیە.[١][٢] ئەمڕۆ ئەو سەنتەرە بە "گەورەترین قوتابخانەی ئایینیی سوننەی ئێران" ناودەبرێت.[٣][٤][٥]
سەرەتا مزگەوتی مەککی گەراند دروستکراوە پاشان لە ساڵی ١٩٧٠دا دارۆلعلووم بە ٦٠-٨٠ قوتابی و شەش مامۆستا لە شەقامی خەیام دروست کرا کە سەنتەرێکی بچووکی پەروەردەیییە.[٦][٧] عەبدولعەزیز مەلازادە، بەرپرسی جێبەجێکردنی نوێژەکانی مزگەوتی گەورەی مەککی و بەڕێوەبردنی دارۆلعلووم بوو. مەولانا عەبدولحەمید ئیسماعیل زێھی لەسەر بانگھێشتی مەولانا عەبدولعەزیز لە دارۆلعلوومەکە وتەوی کردووە.[٨][٩] لەگەڵ نەخۆشیی دڵ مەولانا مەلازادە ساڵی ١٩٧٧ بەڕێوەبەرایەتیی دارۆلعلووم ڕادەستی مەولانا عەبدولحەمید ئیسماعیل زێھی کرا و دوای ئابی ١٩٨٧ و کۆچی دواییی عەبدولعەزیز مەلازادی لە مەشھەد مەولانا عەبدولحەمیدیش وەک ئیمامی ھەینی سوننەکانی زاھیدان ھەڵبژێردرا.[١٠]
ساڵی ١٩٨٥ موفتی محەمەد قاسم قاسم لەلایەن عەبدولحەمید ئیسماعیل زێهی وەک فەرمانبەری پەروەردەیی دەستنیشانکرا دوای ئەوە بەرپرسانی دارۆلعلووم خانووەکانی دەوروبەریان کڕی و پەرەیان پێدا.[١١][١٢] کردەوەکانی دارۆلعلووم بریتین لە دامەزراندنی نوسینگەی کاروباری قوتابیان بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ قوتابیان و دامەزراندنی شوێنی حەوانەوەی قوتابیان و گرتنی دانیشتنەکانی خوێندن بۆ قوتابیان.[١٣]
بەشەکانی دیکەی دارۆلعلووم بریتین لە (معهداللغةالعربيةوالدراساتالإسلامية)، بەشی تایبەتی (طلاب شوافع)، قوتابخانەی حەزرەتی عائیشە سدیق، دارۆلئفتا، (دارالتحکیم)، (مجمع فقهی اهلسنت)، (دارالتربیة) و کتێبخانەی ٥٤،٠٠٠ کتێبی دارۆلعلووم.[١٤]
کتێبخانە دەستکاری
کتێبخانەی ناوەندی دارۆلعلوومی زاهیدان لە ساڵی ١٩٧١ دامەزراوە. بەڵگەنامەکانی کتێبخانەکە زیاتر لە ٥٤ هەزار قەبارەیە لەسەر بابەتە جۆراوجۆرەکان، زیاتر تیشک دەخەنە سەر بابەتەکانی وەک زانستە ئیسلامییەکان، باوەڕ و ئاینناسی، زانستە قورئانییەکان و نموونەییەکان، زانستی حەدیس و ڕیجال، جیاکاری و پرەنسیپ، مێژووی ئیسلام و جیهان، ئەدەب و زمانی عەرەبی و فارسی. ئەم کارانە بە زمانەکانی فارسی، عەرەبی، ئوردوو، ئینگلیزی و چەند زمانی خۆماڵی ئێرانن.[١٥]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "زندگینامه". web.archive.org. 2014-05-20. Retrieved 2021-07-30.
- ^ https://old.aqeedeh.com/content/1012/index/26099/chapter/44262/[بەستەری مردوو]
- ^ "همایش فارغالتحصیلی بزرگترین مرکز علمی اهلسنت ایران". www.aa.com.tr. Retrieved 2021-07-30.
- ^ "Jamia Darululoom Zahedan | The official website of the Sunni Community in Iran". web.archive.org. 2011-01-27. Retrieved 2021-07-30.
- ^ "Sunni Community of Zahedan". web.archive.org. 2011-07-16. Retrieved 2021-07-30.

- ^ SunniOnline. "معرفی دارالعلوم زاهدان". سنی آنلاین. Retrieved 2021-07-30.
- ^ https://old.aqeedeh.com/content/1012/index/26099/chapter/44262/[بەستەری مردوو]
- ^ SunniOnline. "معرفی دارالعلوم زاهدان". سنی آنلاین. Retrieved 2021-07-30.
- ^ SunniOnline. "معرفی دارالعلوم زاهدان". سنی آنلاین. Retrieved 2021-07-30.
- ^ https://old.aqeedeh.com/content/1012/index/26099/chapter/44262/[بەستەری مردوو]
- ^ "زندگینامه". web.archive.org. 2014-05-20. Retrieved 2021-07-30.
- ^ SunniOnline. "معرفی دارالعلوم زاهدان". سنی آنلاین. Retrieved 2021-07-30.
- ^ "كتابخانه مركزی دارالعلوم زاهدان". www.lib.ir. Retrieved 2021-07-30.