داروینیزمی کۆمەڵایەتی

داروینیزمی کۆمەڵایەتی ناوێکی مۆدێرنە بەکاردێ بۆ بیردۆزی جیاوازی کۆمەڵگا کە لە شانشینی یەکگرتوو، ئەمریکای باکور و ڕۆژاوای ئەوروپاوە سەری هەڵدا لە 1870کانەوە. بانگەشەی ئەوە ئەکا کە بابەتەکانی هەڵبژاردنی سروشتی و مانەوەی شیاوترینی زیندەوەرزانی بەسەر کۆمەڵناسی و سیاسەتدا جێبەجێ ئەکرێت. لە ڕووی ئابووریەوە، داروینیستە کۆمەڵایەتیەکان ئەڵێن کەوا کەسانی بەهێز هەقە سەروەت و هێزیان زیاتر بێت و کەسانی بێهێزیش سەروەت و هێزیان کەمتر بکات. داروینیستە کۆمەڵایەتیەکان خۆشیان لەناو خۆیاندا ڕای جیاوازیان هەیە لەسەر ئەوەی کەوا کام گروپ خاوەنی هێز و کام گروپیش بە بێهێز دا ئەنرێت، هەروەها ڕای جیاوازیشیان هەیە لەسەر میکانیزمی پاداشت دانەوەی بەهێزەکان و سزادانی بێهێزەکان.