دارستانی بەڕێکەوت

(لە دارستانی ھەڕەمەکیەوە ڕەوانە کراوە)

دارستانی ھەڕەمەکی یا دارستانی بەھەڵکەوت (بە ئینگلیزی: Random forest) ئەلگۆریتمێکی فێرکاریی مەکینەیە کە لەسەر بنەمای ئەلگۆریتمی درەختی بڕیار دروست دەبێت. ئەم ئەلگۆریتمە زۆربەی کات کارایییەکی باشتری لە درەختی بڕیار ھەیە.[١][٢]

مێژوو دەستکاری

یەکەم کەس کە یەکەم نموونەکانی دارستانی بەھەڵکەوتی پێشکەش کرد تین کام ھۆ بوو کە لە ساڵی ١٩٩٥ەوە لەسەر ئەم بابەتە کاری دەکرد.[٣] ھەروەھا کارەکانی کەسانی وەک لیۆ بریمەن ئەم ئەلگۆریتمەی تەواو پێش خست.

شێوەی کار دەستکاری

بە کورتی ئەلگۆریتمی دارستانی ھەڕەمەکی دراوەی فێربوون بە شێوەیەکی بەھەڵکەوت یا ھەڕەمەکی دەکات بە n بەشەوە. ئینجا بۆ ھەر بەشێک درەختێکی بڕیار فێر دەبێت، واتە n درەخت بەرھەم دێنێت. بۆ پۆلبەندیی ھەر نموونەیەکی تازە لە ناو ئەو n درەختەدا دەنگدانێک بەڕێوە دەبات و دەنگی زۆرینە ھەڵدەبژێرێت.[١][٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Hastie, Trevor. (2001). The elements of statistical learning: data mining, inference, and prediction: with 200 full-color illustrations. Tibshirani, Robert., Friedman, J. H. (Jerome H.). New York: Springer. ISBN 0-387-95284-5. OCLC 46809224.
  2. ^ Provost, F., & Fawcett, T. (2013). Data Science for Business: What you need to know about data mining and data-analytic thinking. " O'Reilly Media, Inc.".
  3. ^ [ect.bell-labs.com/who/tkh/publications/papers/odt.pdf "Ho, Tin Kam (1995). Random Decision Forests. Proceedings of the 3rd International Conference on Document Analysis and Recognition, Montreal, QC, 14–16 August 1995. pp. 278–282"] (PDF). {{cite web}}: Check |url= value (help)CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ Piryonesi S. Madeh; El-Diraby Tamer E. (2020-06-01). "Role of Data Analytics in Infrastructure Asset Management: Overcoming Data Size and Quality Problems". Journal of Transportation Engineering, Part B: Pavements. 146 (2): 04020022. doi:10.1061/JPEODX.0000175.