خەیاڵاویبوون بە دوو شێوازی ھەستی و زانیارییانەیە:

خەیاڵاویبوون
My eyes at the moment of the apparitions by August Natterer.
ICD-10R44
ICD-9780.1
بنکەدراوەی نەخۆشییەکان١٩٧٦٩
مێدلاین پلەس٠٠٣٢٥٨
MeSHD006212

١- خەیاڵاویبوون لە ڕێگای ھەستەوە: تێگەییشتنی ھەڵە لە یەکێک لە پێنج ھەستە سەرەکییەکەیە کە لە نەبوونی پاڵنەرێکی دەرەکیی پێوەندیدار بەو ھەستەوە خۆ دەنوێنێت و تاک لێی تێدەگات.[١] بۆ نموونە، کەسێک بەو شێوە بیردەکاتەوە کە لە تەنیاییدا دەنگی قسەکردنی کەسێکی تر دەبیستێت یان ئەو کەسە دەبینێت. بۆ ئەوەی حاڵەتێک، خەیاڵاویبوون بێتە ھەژمار، دوو پێوەر پێویستن:

  • سەرەتا پێویستە ئەم ھەستە وەکوو ڕاستییەک جیلوەبکات نەک وەکوو لەمێشکی خۆدا نەخشاندن.
  • پاشان دەبێ وادەربکەوێت کە لە دنیای دەرەوە سەرچاو دەگرێت.

لەحاڵەتێکدا کە ئەزموونێکی ھەستکردنی لەو چەشنە تەنیا یەک لەو دوو تایبەتمەندییەی ھەبێت، وەکوو خەیاڵاویبوونی درۆیی ناودێر دەکرێت. لەزۆربەی حاڵەتەکاندا و بەگشتی، خەیاڵاویبوون بەشێک لە نیشانەکانی نەخۆشییەک وەکوو سایکۆز دێتەھەژمار.

٢- زانیارییانە: تێگەییشتنی ھەڵەی یەکێک لە پەنج ھەستە سەرەکییەکە لەبارەی ھەبوونی ئازار یان چێژ و یان نەبوونی ھەست ە.

خەیاڵاویبوون لە مرۆڤە تەندروستەکاندا دەستکاری

بڕێ جار ئەو کەسانەیش کە تەندروستییەکی باشیان ھەیە و بێکێشەن لەکاتی خەوپێداکەفتن یان لەخەوھەڵسان، تووشی خەیاڵاویبوون دەبن. ئەو خەیاڵاویبوونانە کە مرۆڤ لەکاتی خەوپێداکەفتندا تووشیان دەبێت پێی دەوترێت ھیپناگوژیک و ھەروەھا ئەو خەیاڵاویبوونانەی لەکاتی لەخەوھەڵساندا مرۆڤ تووشیان دەبێت، ھیپناپومپینگ ناوی لێنراوە. ئەم خەیاڵاویبوونانە بەگشتی زۆر ئاسایی و کورت و سادەن، بۆ نموونە وەکوو گوێبیستبوونی دەنگی پێوەندیی تەلەفۆنی یا ناوی ئەو تاکە ڕوودەدەن.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Kaplan & Sadock, Clinical Psychiatry, 2001.