خەنجەر چەقۆیەکی نووکتیژە، لایەک یان ھەردوو لای تیژکراون. وەک چەکێک بۆ بەرگری و شەڕکردن بەکاردێت. خەنجەرە ئەوروپییەکان لە شێوەی شمشێرێکی کورتن و دەمیان ڕاستە، لە کاتێک خەنجەرە ڕۆژھەڵاتییەکان کەوانەیین. لەنێو چەندین کولتوور خەنجەر وەک کەرەستەیەکی جوانکاری لەبەردەکرێت لە بۆنەکان. لە کوردەواری پێشتر پیاوان خەنجەریان لەژێر پشتێنەکانیان دەبەست، ئێستا تەنیا لە بۆنە نەتەوەیی و کلتوورییەکان ھەڵی دەگرن.

خەنجەر

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری