خەم یان خەفەت یان کەسەر (بە ئینگلیزی: Sadness) جۆرە ھەستێکی دەستکەوتی لەدەستچوونی توانا یان بەسەرھاتنی خەسار لێک دەدرێتەوە. کێشەی بنەماڵەیی، پەرێشانی لەدەست دانی ھاوڕێ یان کەسێکی نزیک بە ھۆکارگەلی جۆراوجۆر، تەنیایی، ھەژاری و... دەتوانن ببنە ھۆی دروستبوونی پەژارە. بەشێوەی ئاسایی خەم ھاوکاتە لەپاڵ گریان، دابەزینی ئاستی وزە و دوورەپەرێزی. ھەست بە ناڕەحەتیکردن بابەتێکی سروشتییە، بەڵام کاردانەوەکەی لەکاتێکدا ھاوکات بێت لەگەڵ زۆربوونی گوشاری ڕۆحی و دڵەڕاوکێ، لەشێوەی خەمۆکیدا خۆی دەردەخات. کەسی ژاکاو بەردەوام لە ژیانی ڕۆژانەدا ھەست بە ئاڵۆزی دەکات و ئەم ئاڵۆزییە تەواوی ژیانی تاک وەکوو پەیوەندی کۆمەڵایەتی و تەنانەت باری فێرکاریشی داگیر دەکات. ھۆکاری ئەم تێکەڵبوونە تێھەڵچوون و وەڕەزی سرووشتی ئەو مرۆڤەیە بەبۆنەی نەبوونی ھاندەر یان بزوێنەر و بێھیوایی لە ژیانی ڕۆژانەدا.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری