خێتچۆ (بە ئەرمەنی: Խէչո؛ ١٨٧٢ – تەممووزی ١٩١٥) چالاکوان و شەڕڤانێکی بەناوبانگی ئەرمەنی بوو. خێتچۆ ئەندامی فیدراسیۆنی شۆڕشگێڕی ئەرمەنستان بوو، ژیانێکی چالاکانەی لە کاروباری سیاسی ئەرمەنستان بەڕێوەبرد. لە ماوەی چالاکوانێکدا بەشداری لە گەشتی خانەسۆردا کردووە، کە لە ٢٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٨٩٧ لەلایەن فیدایەکانی ئەرمەنی بۆ سەر عەشیرەتی مەزریکی کورد، ھێرشێکی سەرەکی بووە، ھاوکات لایەنگرێکی سەرەکی شۆڕشی دەستووری ئێران بووە. لە ساڵی ١٩١٥ لە کاتی شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی تورکیا لە نزیک بدلیس، لە چالاکییدا کوژرا.

خێتچۆ

سەرەتای ژیان دەستکاری

خێتچۆ لە ساڵی ١٨٧٢ لە شاری ناخیچێڤان کە ئەوکات بەشێک بووە لە ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا خاچادور ئەمیریان لەدایکبووە.[١] باوکی قەشەیەکی ناوچەکە بووە.[٢] لە شوشی لە قوتابخانەی ئەپستۆریای ناوچەکە خوێندوویەتی.[٣] خێتچۆ لە درێژەدا دەبێتە ڕاھێنەری چەکدارە شۆڕشگێڕە ئەرمەنییەکان کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە قەفقاز جێگیر بوون.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Khecho". Ararat. London: Armenian United Association: 46. 1915.
  2. ^ "A Man of Action and a Hero". Ararat. 5 (53): 210–2. Nov 1917.
  3. ^ Tasnapetean, Hrach (1990). History of the Armenian Revolutionary Federation, Dashnaktsutiun, 1890-1924 (PDF). Oemme Edizioni. p. 189. Archived from the original (PDF) on 2013-09-03. ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Manchikean, Hakob, ed. (2006). Houshamatyan of the Armenian Revolutionary Federation: album-atlas (بە ئەرمەنی). Los Angeles: Western United States Central Committee of the Armenian Revolutionary Federation. p. 56. ISBN 0-9635278-4-3.