خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢١ی ئێران

خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢١ی ئێران لەبەر کەمی بەردەوامی ئاو و کوژاندەوەی کارەبا لە تەواوی ئێران، لە چەندین ناوچەی ئێران ڕوویدا. خوپیشاندەران لە ١٥ی تەممووزەوە لە پارێزگاکانی خووزستان، لوڕستان و چەندین پارێزگای تر ھاتنە سەر شەقامەکان و بە کەمی ئاو و قەیران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەڵام لە زووترین کاتدا لەگەڵ توندوتیژی پۆلیس و ھێزە ئەمینییەکانەوە ڕووبەڕوو بوو. ئەم خۆپیشاندانەیان بە «سەرھەڵدانی تینووەکان» ناساند.[١]

خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢١ی ئێران
[[File:|frameless|250px]]
بەشێکە لەwater crisis in Iran
وڵاتئێران
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٥ی تەممووزی ٢٠٢١
سەردەم2021-2022 one-year-period

ئەم خۆپیشاندانە سەرەتا لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢١ لە خووزستان لە خۆپیشاندان بە قەیرانی ئاو دەستیپێکرد، بەڵام زۆر زوو لە پارێزگاکانی تردا بڵاوبۆوە و ڕوخساری سیاسی گرت، خۆپیشاندەران لە شارە جۆراوجۆرەکان خوازیاری لەناوچوونی کۆماری ئیسلامی بوون.[٢]

سنوورداری ئینتەرنێت دەستکاری

لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکان بۆ شەوی سێیەم، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە بوونی ناڕێکیەک دەکەن لە گەیشتنی بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای خووزستان.[٣] ئینتەرنێت بە سەختی تێکدراوە و لە سەرەتای ئێوارەی دوێنێوە ھاووڵاتیان لە زۆربەی شار و ناوچە نائارامەکان تا ئێستا ناتوانن دەست بە ئینتەرنێت بکەن، پسپۆڕانی بواری ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیا دەڵێن، سەرەتا خێرایی و بەرینایی دوو تۆڕی ئینتەرنێتی گەورە، ھەمراھی ئەوەڵ و ئێرانسێڵ لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای خووزستان، لە سەرەتادا پچڕان و پاشان بە تەواوی پچڕان.[٤] لە ڕۆژی حەوتەمی ناڕەزاییەکانی نێتبلاکس تەئکیدی لە بەردەوامی داتەپێرانی گەورەی ئینتەرنێتی مۆبایل کردەوە لە پارێزگای خووزستان. ماڵپەڕی نێتبلاکسی ویلایەتە یەکگرتووەکان چاودێری سنووردارکردنی ئینتەرنێت دەکات لە سەرانسەری جیھاندا.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Protests in Southwest Iran Due To Water Crisis". NCR Iran. 16 July 2021.
  2. ^ https://www.radiofarda.com/a/31371532.html
  3. ^ "سومین شب اعتراضات مردم شهرهای مختلف خوزستان: شمار کشته‌شدگان اعتراض به بی‌آبی به دو نفر رسید | ایران اینترنشنال". web.archive.org. 2021-07-18. Retrieved 2021-07-24.
  4. ^ "اعتراضات در خوزستان؛ گزارش‌ها از کشته شدن ۲ نفر در ایذه و اختلال اینترنت در استان | Euronews". web.archive.org. 2021-07-21. Retrieved 2021-07-24.
  5. ^ "ادامه اعتراضات در خوزستان؛ آمریکا: گزارش‌ها درباره شلیک به معترضان را زیر نظر داریم". رادیو فردا (بە فارسی). Retrieved 2021-07-24.