خۆپیشاندان یان پرۆتەستۆی خیابانی کردەوەیەکە لەلایەن کۆمەڵانی خەڵکەوە لەپێناو بەرژەوەندیی تەڤگەڕێکی [زۆرتر] سیاسیدا؛ پتر بریتییە لە ڕێپێوانێکی گەلەکۆمەیی کە لە پێشدا یان لە کۆتاییدا گوێ لە وتاری وتاردەران دەگیردرێ.

خۆپیشاندانەکانی دووشەممە لە ئەڵمانیای ڕۆژھەڵاتدا بۆ ھێنانەخوارەوەی دیواری بەرلین

کردەوەگەلێک وەک ڕێگاگرتن و مانگرتن ژی دەکرێ بە خۆپیشاندان بژمێردرێن. لەوانەیە خۆپیشاندان بەبێ زەبروزەنگ و توندوتیژی بەڕێوە بچێ یان لەوانەشە ھاوڕێ بێ لەگەڵ زەبروزەنگ و توندوتیژییەوە، یان دەتوانێ سەرەتا بەبێ توندوتیژی بێ و دواجار ھەلومەرجەکە وای لێ بکا ببێ بە خۆپیشاندانێکی ھاوڕێ لەگەڵ توندوتیژی. ھەندێ جار پۆلیسیشی پێوە دەتلێ. ئەمە لە بڕێک حاڵەتدا بۆ ئەوەیە کە ھەر لە بنەڕەتەوە نەھێڵێ خۆپیشاندان ساز ببێ. لە بڕێک حاڵەتی تریشدا، بۆ ئەوەیە کە بەرگری لە پێکھەڵچوونی گرووپە ڕکەبەرەکان بکا.