خوان ڕۆمان ڕیکێڵمێ یاریزانی ئارژەنتینییە. ڕیکێڵمێ ماوەیەک لە یانەکانی بەرشەلۆنە و ڤیاڕیالدا بوو و ئێستا یاریزانی یانەی بۆکاجونیۆرزە.

وێنەی خوان ڕۆمان ڕیکێڵمێ لە ساڵی ٢٠٠٩دا

زانیاری دەستکاری

  • ناوی تەواو: خوان ڕۆمان ڕیکێڵمێ
  • ڕێکەوتی لەدایکبوون: ٢٤/٦/١٩٧٨ (تەمەن ٣٤)
  • شوێنی لەدایکبوو: سان فرناندۆ - ئەرژەنتین
  • نازناو: مایسترۆ
  • باڵا: ١.٨٢ سم
  • شوێنی یاریکردن: ھێڵی ناوەند - دروستکەری یاری

ژیانی وەرزشی دەستکاری

لە خێزانێکی ھەژار لە دایک بووە کە 10 کەس لە خێزانەکەیان،روویی لە جیھانی تۆپی پێ کردووە ھەر زوو بوە یەکێک لە ئەستیرەکانی ئەکادیمیایی أرجنتینوس جونیورز،دواترلە سالی 1995 بۆندی ھەر یەک لە یانەکانی ریڤەرپلەیت و بوکا جونیورز پێگەیشت کە ئەوەی دووھەمی ھەڵ بژارد کە بری بۆندەکە800.000 دۆلار بوو،دوای ئەو سالە بۆ یەکەمین جار بەشیوەی سەرەکی بەشداری کرد لە یاری دژی یانەی یونیون دی سانتا لە 10 فێبریوەری،دوای دوو ھەفتە لە یاری کردنی گۆلی لە یانەی ھوراکان تۆمارکرد کە ئەو یاریە بە 6 گۆلی براوە بوون،دوای ئەوە ریکێلمی بەھرەکانی پەرەی سەند وەکو گۆل دروست کەرێکی و رەخساندنی ھەل بۆ ھێرش بەران، بۆ یەکەم جار بە درێسی ھەلبژاردەی لاوانی ئەرژەنتین یاری کرد لەسالی 1997 و جامی جیھانی بە دەست ھێنا لەگەڵ ئەم ئاشتەدا،دوای ئەوە بانگھێشتی پێکھاتەی سەرەکی ھەلبژاردەی ئەرژەنتین کرا،و لە زۆر خول و پالەوانێتی بەشداری کرد ئەمەش بوو سەرەتایەک بۆ ناوبانگی ئەو درێسی ژمارە 10 ی وەرگرت لە یانەی بوکا جونیورز کە ھاندەران بە جێگرەوەی مارادۆنا ناویان دەبرد و ریکێلمی یەکێکە لەو یاریزانانەی یانەی بۆکا کە لە 40 یاری یەک لە دوای یەک شکستی نەخواردووە لە ماوەی ساڵانی 5 مایو 1998 بۆ 2 یونیو 1999، ریکێلمی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەرژەنتینی وەرگرت لە سالی 2000 و 20001 وەھەروەھا بووە باشترین یاریزانی ئەمریکایی باشوور لە سالی 20001 .

یانە وەرزی یاریکردن ژمارەی یاری ژمارەی گۆڵ
بۆکاجۆنیۆرز ١٩٩٦-٢٠٠٢ ١٥١ ٣٨
بەرشەلۆنا ٢٠٠٢-٢٠٠٥ ٣٠ ٣
ڤیاڕیاڵ ٢٠٠٣-٢٠٠٧ ١٠٦ ٣٦
بۆکاجۆنیۆرز ٢٠٠٧-٢٠١٢ ١١٣ ١٩