خلیسکە یا شەماتۆک(بە ئینگلیزی: sledge، sled)، کەرەستەیەکی گواستنەوە بە ژێرێکی ساف و لووس یا لاشەیەکی جیاکراوەی پشتگیریکراو بە دوو یا چەند گەڕەر(ڕاکەر)ی ساف و لووس، تا ڕادەیەک تەسک و درێژە کە بە خلیسکاندن بە سەر ڕوو(سەهۆڵ، بەفر، مێرگ و ...) گەشتی پێ دەکرێ شایانی باسە بۆ ڕاکێشانی خەلیسکەکان لە ئەسپ، سەگ یان گەوەزنی باکووری سوود وەردەگرن. بەڵام بە شێوەی ئاسایی خلیسکەکان زۆرتر بۆ سەر بەفر و سەهۆڵ بەکار دێن، ئەگەرچی هەندێک جار بۆ سەر هەر جۆرە ڕوویەک بەکاری دەهێنن، بەتایبەت ئەو جیگەیانەی لێکخشانی تا ڕادەیەک نزمیان هەیە وەک لم یا مێرگ و چیمەنی تەڕ. ئەم خلیسکانە دەکرێ بۆ گواستنەوەی گەشتیار(موسافیر)، بار یا هەردوویان بەکار بهێنرێن.

ئەسپێکی فیۆرد خلیسکەیەک ڕادەکێشێ.
ئەسپەکان خلیسکە ڕادەکێشن. ئوکراینا،٢٠١٢

سەرچاوە دەستکاری

ویکیپیدیای ئینگلیزی.