خلۆکە

ئامێرێکی سادە

خلۆکە (بە ئینگلیزی: Pulley) ئامێرێکی سادەیە پێک ھاتووە لە ڕەوڕەوەیەک چوارچێوەکەی چاڵایەکی ھەیە پەتێک یان تەلێک یا زنجیرێکی بە سەردا تێپەڕ دەبێت. قورسایییەک بە یەکێک لە سەرەکانی پەتەکەوە دەبەسترێت، و ھێزی کارپێکراو (سەپێنراو) دەخرێتە سەر سەرەکەی تری پەتەکە.[١]

خلۆکەیەک

جۆرەکانی خلۆکە دەستکاری

خلۆکەی نەبزۆک دەستکاری

 
خلۆکەی نەبزۆک تەنھا خۆی دەخولێتەوە، بڕی ھێزی کارپێکراو ھەمان بڕی ھێزی دەستکەوتووە، کەواتە سوودی میکانیکیی خلۆکەی نەبزۆک بڕەکەی یەکسانە بە ١.

تەوەرەی خلۆکەی نەبزۆک بەشتێکەوە جێگیرە ناجووڵێت، و دەتوانیت بە بەکارھێنانی خلۆکەی نەبزۆک پەتێک توند بکەیت بۆ خوارەوە بۆ بەرزکردنەوەی قورسایییەک بۆ سەرەوە، ئەمەش دەبێتە ھۆی گۆڕانی ئاڕاستەی ھێزەکە. لە بەرزکەرەوەی کارەبایی (ئەسانسۆر) دا خلۆکەی نەبزۆک بەکاردەھێنرێت.

خلۆکەی بزۆک دەستکاری

بە پێچەوانەی خلۆکەی نەبزۆکەوە تەوەرەی خلۆکەی بزۆک جێگیر دەکرێت بەو تەنەی کە دەمانەوێت بیجوڵێنین، خلۆکەی بزۆک ئاڕاستەی ھێز ناگۆڕێت، بەڵکو بڕی ھێزی دەستەکەوتوو زیاد دەکات و ئەو دوورییەی کە ھێزی بەکارھاتوو لەسەری کاردەکات زیاددەکات.

خلۆکەدار دەستکاری

 
خلۆکەی بزۆک کاتێک قوڕسایییەکە بەرزدەکرێتەوە لەگەڵ قوڕسایییەکەدا دەجووڵێت، سوودی میکانیکیی خلۆکەی بزۆک دەکاتە ٢.

کاتێک خلۆکەی بزۆک و خلۆکەی نەبزۆک بەکاردەھێنرێن بەیەکەوە، بە سیستمی پەت و خلۆکەکان دەوترێت خلۆکەدارەکان، سوودی میکانیکیی ئەم سیستمە بەندە لەسەر ژمارەی بەشەکانی ئەو پەتەی کە لە نێوان ھەریەکە لە خلۆکە نەبزۆک بزۆکەکاندا ھەیە.[٢][٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ زانست بۆ ھەمووان پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی. وەزارەتی پەروەدەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. 2015. pp. ٣٢٤.
  2. ^ "simple machine - The pulley | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-11-17.
  3. ^ "Pulley - Energy Education". energyeducation.ca (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-11-17.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری