خاڵی کوێری (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

زنجیرەی تیڤی
(لە خاڵی کوێری (زنجیرە)ەوە ڕەوانە کراوە)

خاڵی کوێری (بە ئینگلیزی: Blindspot) زنجیرەیەکی ئەمریکی تاوانی درامایییە لەلایەن مارتین گیرۆ دروست کراوە، لە نواندنی جەیمی ئالێکساندەر و سولیڤان ستاپلیتۆنە، یەکەم زنجیرەی لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە تەلەڤیزیۆنی NBC ئەمریکی پەخش کرا و تاوەکو ئێستا بەردەوامە. وا دانراوە کە وەرزی یەکەمی لە ٢٢ زنجیرە پێکبێت.

خاڵی کوێری
چەشن
  • دراما تاوانکاری
  • ئاکشن
  • ھەستبزوێن
دانەرمارتن گیرۆ
ئەکتەران
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان١
ژمارەی ئەڵقەکان٩
بەرھەمھێنان
شوێنەکانی تۆمارکردننیو یۆرک، نیو یۆرک سیتی
ماوەی پەخش٤٢–٤٣ خولەک
پەخش
تۆڕNBC
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی

چیرۆک دەستکاری

یەکەم دیمەنی زنجیرەکە لە تایم سکوەیری نیویۆرکەوە دەستپێدەکات کە مەیدانێکە لە نیویۆرک، پۆلیسێک جانتایەکی گەورە دەدۆزێتەوە و لەسەر جانتاکە شریتێک ھەیە کە لەسەری نووسراوە «پەیوەندی بە ئێف بی ئایەوە بکە»، دواتریش ئێف بی ئای و تیمی پوچەڵکردنەوەی بۆمب دەگەنە شوێنەکە بە گومانی ھەبوونی بۆمب لەناو جانتاکە؛ بەڵام لە کاتی پشکنین جانتاکە دەکرێتەوە و کچێک لەناوی دێتە دەر کە ھەموو لاشەی تاتۆ کراوە.

کاتێ دەیبەنەوە بۆ لێکۆڵینەوە بۆیان دەردەکەوێت کە ئەو کچە ھیچ شتێک نازانێت و ھیچ شتێکی بیر نایەت کە چۆن گەیشتووەتە ناو جانتاکە و پێشتر چی ڕوویداوە بەڵام لەسەر پشتی ئەو کچە بە تاتۆ ناوی بریکاری تایبەتی ئێف بی ئای (کەرت وێڵەر) نووسراوە؛ بۆیە ئەویش تێوەدەگلێ و ھەموو ئێف بی ئای ھەوڵ دەدەن لە ڕێگەی تاتۆیەکانەوە ئەوە بدۆزنەوە کە ئەو کچە کێیە.

ئەکتەرەکان و ڕۆلەکانیان دەستکاری

  • سەلیڤان ستەیپلتۆن لە ڕۆلی بریکای تایبەت کێرت وێڵەر.
  • جەیمی ئالێکساندەر لە ڕۆڵی جەین دۆو ئەو کچەیە کە لەناو جانتاکە دەدۆزرێتەوە و تاتۆکان لەسەر لاشەکەی ھەیە، لەگەڵ بەردەوام بوونی ڕووداوەکان و لە پشکنیکی دی ئێن ئەی دەردەخرێ کە تایلەر شۆوە، دراوسێکەی بریکار کەرت کە لە تەمەنی دە ساڵی بزر بووە و بە مردوو دانراوە.
  • ڕۆب بڕاون لە ڕۆڵی بریکاری ئێف بی ئای ئێدجەر ڕید.
  • ئۆدرێی ئیسپارزا لە ڕۆڵی بریکاری ئێف بی ئای تاشا زاپاتا.
  • ئاشڵی جۆنسەن لە ڕۆلی سەرۆکی بەشی زانستی و شیکاری ئێف بی ئای پاتەرسن.

سەرچاوەکان دەستکاری