خاڵی بنەڕەت (ماتماتیک)

خاڵی بنەڕەت [١] (بە ئینگلیزی: Origin) لە بۆشاییی ئیقلیدسیدا، بەو خاڵە دەوترێت کە بە O ھێما دەکرێت و ئەو شوێنەیە کە تەوەرەکانی سیستمی پۆتان لەوێدا یەکتر دەبڕن.[٢] خاڵی بنەڕەت ھەر یەک لە تەوەرەکان دووبەش دەکات، بەشێکی ئەرێنی و ئەوەی تریان نەرێنییە.[٣]

خاڵی بنەڕەت لە سیستەمی پۆتانەکانی کارتێزیەندا

پۆوتان دەستکاری

 

بۆ بەدەستھێنانی شوێنی خاڵەکانی تر لە دووریی نێوان جێکەوتی خاڵەکان لەسەر تەوەری ئیکس و ئیگرێگ ھەتا خاڵی بنەڕەت کەلک وەردەگیرێت و پێی دەوترێ پۆوتانی خاڵەکە. پۆوتانی خاڵی بنەڕەت ھەمیشە سفرە، بۆ نموونە لە بۆشاییی دوو ڕەھەندیدا بەم شێوە (٠٬٠) دیاری دەکرێت و لە سێ ڕەھەندیدا بریتییە لە (٠٬٠٬٠). خاڵی بنەڕەت لە ڕووتەختی ئاوێتەدا ئەو شوێنەیە کە تەوەرەی ڕاستەقینە و خەیاڵی لەوێدا یەکتر دەبڕن.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ فەرھەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدین
  2. ^ Madsen, David A. (2001), Engineering Drawing and Design, Delmar drafting series, Thompson Learning, p. 120, ISBN 9780766816343.
  3. ^ Pontrjagin, Lev S. (1984), Learning higher mathematics, Springer series in Soviet mathematics, Springer-Verlag, p. 73, ISBN 9783540123514.

سەرچاوەکان دەستکاری