خانم ڕەحیم لەتیف (لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٩، لە سلێمانی) ژنەچالاکوانێکی لیبرالە، بەرگری لە یەکسانی مافی ژنان دەکات لە کوردستانی عێراق[ژێدەر پێویستە]. پەناگەیییەک دابین دەکات بۆ ئەو ژنانەی کە ڕووبەرووی توند و تیژی دەبنەوە لەسەر بنەمای ڕەگەزی.

خانم لەتیف
بەڕێوەبەری ئاسوودە
ڕێبەر ڕێزان ئاکرەیی
پێشینە ئاشتی عەزیز
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٦٩-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٩ (تەمەن ٥٥ ساڵ)
سلێمانی، عێراق
نەتەوە کورد
ھاوسەر(ەکان) کەمال ڕەئوف (ھاوسەرگیری ١٩٦٢)
منداڵ(ەکان) ١
خوێندن لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
ماڵپەڕ مالپەری فەرمیی خانم لەتیف

سەرەتای ژیان و بواری خوێندن دەستکاری

ھەڵگری بڕوانامەیی بەکالوریوسە لە یاسا و زانستە سیاسییەکان ساڵی ٢٠١٤–٢٠١٥ ھەروەھا دبلۆم لە توێژینەوەی کۆمەڵایەتی لە زانکۆی کانتربێری بەریتانی ساڵی ٢٠٠٦.

بواری پیشەیی دەستکاری

خانم لە ساڵی ٢٠٠٠ و بەشداری لە بزووتنەوەی مافی ژنان کردووە لە کوردستان. ساڵی ٢٠٠٢، خانم یەکەم پەناگەی پاراستنی ژنانی دامەزراند لە سلێمانی، پارێزگاری دابین دەکات بۆ ئەو ژنانەی کە ھەڕەشەی کوشتنیان لەسەرە و ڕووبەرووی توندوتیژی دەبنەوە و بۆ قوربانیانی توندوتیژی. خانم بەرێوەبەری ڕێکخراوی ئاسودەیە، کە یەکەم ڕێکخراوی سەربەخۆی ناحکومییە لە عێراق کە کار دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان. خانم چەند نامیلکە و کتێبی بڵاوکردووەتەوە بە کوردی وەک «دەرئەنجامەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان». ھەروەھا چەندین ڕێکەوتنامە و دۆکیومێنتی نێودەوڵەتی دەربارەی مافی ژنان وەرگێڕاوە بۆ زمانی کوردی.

 
کۆبوونەوەی خانم لەتیف لەگەڵ کۆندۆلیزا ڕایس، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا، لە واشنتۆن، ٢٠٠٨

لە ساڵی ٢٠١٠وە ئەندامە لە نێودەوڵەتی فرۆنتلاین دیفێندەرز، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١١وە، ئەندامە لە ئەنجومەنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد (کەنەکە)،[١] لە ٢٠٠٦ و ئەندامە لە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ). و ھەروەھا بەشداربووە لە بڕیاری ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەگرتووەکان لە عێراق و کوردستان و یەکێکە لە ئەندامەکانی ھاوپەیمانی پلانی نەتەوەیی حکوومەتی عێراقی. ڕاوێژکاری سندوقی جیھانی ژنانە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.[٢] ھەروەھا ئەندامە لە تۆڕی ھۆشیاری لەسەر توندوتیژی.

خانم وەک کاندیدێکی سەربەخۆ پاڵێوراوە بۆ ئەنجومەنی نەتەوەیی عێراق لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٥. ئامادەیی ھەبووە لە زۆربەی کۆڕ و کۆنفراس و، وۆرکشۆپ لەسەر ژنان لە بەغداد و شارەکانی تری عێراق. بەشداربووە لە ھەڵمەتی پەسەندکردنی کۆتایی لە %٢٥ بۆ بەشداری ژنان لە دەسەڵاتی یاسادانانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

 
کۆبوونەوەی خانم لەتیف لەگەڵ زەینەب بانگورا، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری توندوتیژیی سێکسی لە شەڕدا، لە نیویۆرک، ئازاری ٢٠١٦

ساڵی ٢٠٠٨، خانم ھەڵبژێردرا وەکو پاڵێوراوێک بۆ خەڵاتی ژنی بوێری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و ساڵی ٢٠١٦ پاڵیوراوە بۆ خەڵاتی نیودەوڵەتیی ڤایتەڵ ڤۆیسس بۆ ژنی سەرکردە.

خانم بەشداری کردووە لە زۆربەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و میدیا دەربارەی کێشەی ژنان لە کوردستان و عێراق و دیداری لەگەڵدا کراوە لەسەر مافی ژنان لە عێراق.[٣][٤][٥][٦][٧][٨][٩][١٠][١١][١٢][١٣][١٤][١٥][١٦]

خانم بە بەردەوامی بەشدار بووە لە چالاکی نێودەوڵەتی و ھەرێمی و ناوخۆدا لەسەر مافەکانی ژنان و توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی لە عێراق. ساڵی ٢٠١٤، دوای ئەوەی گرووپی تیرۆرستی داعش ھەڵمەتی توندوتیژی یان بەرامبەر یەزیدییەکان کرد، خانم دەستی کرد بە گەڕان بە دوای ئەو ژنانەی کە بوونەتە قوربانی دەستی داعش. لە ئەنجامدا بەلایەنی کەمەوە ٢٠٠٠ژن ڕفێندراون لە کاتی ھێرشە دڕندانەکی داعش. ئە ژنانەی کە ڕایان کردبوو لە دەستی داعش، خانم ھاوکاری و خزمەتگوزاری پێشکەشی ئەو ژنانە کردووە، بەتایبەتی ئەوانەی کە ڕووبەرووی ئازاردان و توندوتیژی بوونەتەوە، فرۆشرا بوون یان توندوتیژی سێکسییان بەرامبەر کراوە.

 
خانم لە کاتی وەرگرتنی ١٥ھەمین خەڵاتی نێودەوڵەتیی ڤایتەل ڤۆیسز بۆ ژنانی سەرکردە، لە کێنێدی سەنتەر لە واشنتۆن، ٩ لە ئازاری ٢٠١٦

ژیانی تایبەتی دەستکاری

خانم ھاوسەری ڕۆژنامەنوس کەمال ڕەئوفە، بەرێوەبەری کۆمپانیای شار بۆ بڵاوکردنەوە لە کوردستانی عێراق، خانم کچێکی ھەیە.

خەڵاتەکان دەستکاری

وەک پێزانین و ڕێزلێنان بۆ کارەکانی لە بواری مافەکانی ژنان لە عێراق، خانم ١٥ ھەمین خەڵاتی نێودەوڵەتیی ڤایتەل ڤۆیسز بۆ ژنانی سەرکردە پێبەخشرا. ئێوارەی ٩ ی مارسی ٢٠١٦ خانم لە سەنتەری کینیدی لە واشنتۆن خەڵاتەکەی وەرگرت، لەگەڵ سێ چالاکوانی تر بە ناوەکانی حەفسەت ئەبیۆلا، ئەکانکشا ھەزاری و یوانی سانچێز.[١٧][١٨][١٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ http://www.kongrakurdistan.net/so/members/[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  2. ^ http://www.globalfundforwomen.org/people/#Advisors
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 3ی Aprilی 2016. Retrieved 2ی Aprilی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 2ی Aprilی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ http://www.theguardian.com/world/2010/jul/05/female-genital-mutilation-kurdish-iraq
  6. ^ http://www.takepart.com/article/2016/03/08/khanim-latif-womens-rights-vital-voices ١١ی ئایاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ https://en.qantara.de/content/womens-rights-in-northern-iraq-time-for-a-rethink
  8. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو" (PDF). Archived from the original (PDF) on 5ی Marchی 2017. Retrieved 19ی Mayی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٥ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ https://www.ecoi.net/file_upload/1226_1315301372_report-08-11.pdf
  10. ^ http://www.equalpowerlastingpeace.org/tag/law
  11. ^ url="وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 10ی Mayی 2017. Retrieved 16ی Marchی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١٠ی ئایاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 2ی Aprilی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  13. ^ http://www.stylist.co.uk/life/the-feminists-on-the-frontline ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ url=http://www.npr.org/2016/03/09/469757704/sisters-forced-marriage-started-iraqi-woman-on-activist-path
  15. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 10ی Mayی 2017. Retrieved 16ی Marchی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  16. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 2ی Aprilی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  17. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 26ی Marchی 2016. Retrieved 21ی Marchی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ http://www.huffingtonpost.com/yoani-sanchez/women-always-postponed--1_b_9413334.html
  19. ^ https://vitalvoices.exposure.co/15th-annual-global-leadership-awards

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری