خانمی یەکەمی ئەمریکا

خانمی یەکەمی ئەمریکا (FLOTUS) ئەو ناونیشانەیە کە دەدرێت بە خێزانی سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان، ھەرچەندە ڕۆڵی خانمی یەکەم بە فەرمی پێناسە نەکراوە، بەڵام بە شێوەیەکی دیار لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەمریکادا کاریگەری خۆی ھەیە لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە خانمی یەکەم لەلایەن ستافی فەرمییەوە ھاوکاری کراوە، لە کۆشکی سپی نووسینگەی تایبەت بە خانمی یەکەم ھەیە. جیڵ بایدن خانمی یەکەمی ئێستای ئەمەریکایە، وەک ھاوسەری چل و شەشەمین سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن.[١] لە ئێستادا چوار خانمی یەکەمی پێشوو دەژین: ڕۆزالین کارتەر ھاوسەری جیمی کارتەر؛ ھیلاری کلینتۆن ھاوسەری بیل کلینتۆن و لۆرا بۆش ھاوسەری جۆرج دەبلیوو بوش و میشێل ئۆبامای ھاوسەری باراک ئۆباما و مێلانیا ترامپ ھاوسەری دۆناڵد ترامپ.

خانمی یەکەمی ئەمریکا
لقیFirst Lady
بەشێکە لەfirst family of the United States
دامەزران٣٠ی نیسانی ١٧٨٩
شوێنی نیشتەجێبوونکۆشکی سپی
Officeholderجیڵ بایدن
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناونیشانی ئیمەیڵ
کتێبنامەbibliography of United States presidential spouses and first ladies
وێبگەhttps://www.whitehouse.gov/about-the-white-house/first-families/
پێڕستlist of first ladies of the United States

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "First lady United States title". britannica. Retrieved 6ی Februaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)