خالید حوسێنی (بە فارسی: خالد حسینی‎؛ لەدایکبووی ٤ی ئازاری ١٩٦٥ لە کابول) ڕۆماننووس و فیزیکزانێکی ئەفغان–ئەمریکییە.[١][٢] نووسەری کتێبی «کۆلارەوان»ە.[٣][٤] لە دوای تەواوکردنی کۆلێج خالید حوسێنی وەکوو پزیشک دەستی بە کار کرد کە یەکێک لە دەرەنجامەکانی ئەم کارە پێکھینانی ژیانی ھاوسەری لەگەڵ «ڕوئیا حوسێنی» بوو.[٥] تا ئێستا سێ ڕۆمانی لەچاپ داوە؛ کە گرنگترینیان «کۆلارەوان»ە کە ناوبانگێکی جیھانی ھەیە. گشت کتێبەکانی باس لە بارودۆخی ئەفغانستان ئەکات. لە دوای سەرکەوتنی کتێبەکانی، خالید حوسێنی پزیشکی وەلاوە نا و بە تەواوی کاتی خۆی تەرخانی نووسەری کردووە.

خالید حوسێنی

لەدایکبوون٤ی مارچی ١٩٦٥
نیشتەجێیویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
نەتەوەئەمریکایی
پیشەنووسەر، پزیشک
چالاکبوون٢٠٠٣-
خاوەنکارڕۆمانی کۆلارەوان
ھاوسەرڕۆئیا حوسێنی
مناڵ(ەکان)حارس و فەرەح

وەگێڕان بۆ کوردی دەستکاری

ئەم کتێبانە تا بەئێستاکە لە خالید حوسێنی وەرگێڕاوەتەوە بۆ زمانی کوردیی سۆرانی و لە چاپ دەرھاتووەتەوە:

  • حوسەینی، خالید، ھەزار خۆری درەوشاوە (ڕۆمان)، وەرگێڕانی ئازاد بەرزەنجی، چ١: ٢٠١١، چ٢: ٢٠١٥.
  • حوسەینی، خالید، چیاکانیش دەنگیان دایەوە (ڕۆمان)، وەرگێڕانی ئازاد بەرزەنجی، چ١: ٢٠١٥.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Bilal ibn Rasheed The not-so-curious case of Khaled Hosseini 2013-10-22 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. Jang Group of Newspapers
  2. ^ "A Critical Response to the Pashtun Bashing in The Kite Runner, by Nationalist Pashtun Rahmat Rabi Zirakyar". Dawat Independent Media Center (DIMC). Archived from the original on 2014-08-15. ١٥ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ http://jang.com.pk/thenews/may2009-weekly/nos-17-05-2009/lit.htm#1 ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 15ی Augustی 2014. Retrieved 1ی Mayی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١٥ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 31ی Augustی 2013. Retrieved 31ی Julyی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٣١ی ئابی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.