حەوت سەرسووڕھێنەرەکەی جیھان

حەوت سەرسوورھێنەرەکەی جیھان (بە ئینگلیزی: New7Wonders of the World) پڕۆژەیەکی وەبەرھێنانی ئابووری و گەشتیارییە. لەلایەن بەرھەمھێنەری سینەماییی کەنەدیی بێرنارد فیبەر لە ١٩٩٩ دامەزرێندرا. پڕۆژەکە بە پاڵپشتی ھاوبەشگای دامەزراوەی جیھانێکی کراوە و نوێ (New Open World Corporation) بەڕێوەچوو. ئامانجی پرۆژەکە بریتی بوو لە کۆکردنەوەی دەنگی ھاوڵاتیان لە سەرانسەری جیھان لەبارەی سەرسووڕھێنەرترین شوێنەکانی جیھان. بەگوێرەی ڕێنمایییەکان دەبێت شوێنەکە لەلایەن مرۆڤەوە دروستکرابێت، ھەروەھا تا ئێستا لەسەرپێی خۆی وەستابێت و پێش ساڵی ٢٠٠٠ دروستکرابێت.

حەوت سەرسووڕھێنەرە نوێیەکەی جیھان

کێبڕکێی یەکەمی سەرسووڕھێنەرەکان دەستکاری

بۆ یەکەم جار کێبرکێکە لە ساڵی ٢٠٠٠ بەڕێوەچوو ھاوبەشگاکە ١٧ شوێنی بەربژێرکردبوو بۆ دەنگدان لەسەری، بەڵام بەھۆی داواکاری و ناڕەزایی ھاوڵاتیان و دەنگدەران بریاردرا شەش شوێنی تر بۆ ڕێزبەندی بەربژێران زیادبکرێت لەوانە ئۆپێرای سیدنی لە ئوسترالیا و پردی دەروازەی زێڕین و ئیمپایەر ستەیت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

کێبرکێی دووەمی سەرسووڕھێنەرەکان دەستکاری

لە ٣٠ مایۆ ٢٠٠٢ بە فەرمی "دامەزراوەی حەوت سەرسورھێنەرترین "دامەزرا، دامەزراوەکە لە وڵاتی سویسرا تۆمارکرا، دامەزراوەکە ھەڵسا بەتۆمارکردنی سەرجەم درووستکراوەکانی جیھان تاوەکو ساڵی ٢٠٠٥ پتر لە ٢٠٠شوێنی تۆمارکرد. دواتر دامەزراوەکە بەربژێرەکانی خستە بەردەم دەنگ دەران لە ڕێگای تۆڕی ئەنتەرنێتەوە، بەگوێرەی ڕکابەرەکان تەنھا ٧٧شوێن لە ڕێزبەندی پێشەوە مانەوە زیاتر لە ٢٠میلیۆن کەس بەشداری دەنگدانەکەیان کرد. پاشان لیستەکەیان بردە بەردەم لێژنەیەکی پسپۆر لە ئەندازیارانی تەلارسازی تایبەت، لیژنەکە لیستی شوێنەکانی بۆ ٢١ شوێن کەم کردەوە.

شێوازی دەنگدان دەستکاری

ھەرکەسێک لەسەرانسەری جیھان دەتوانێت دەنگ بدات بۆ یەک جار بەبێ بەرامبەر، دەنگدەر دەبێت بەیەکجاری حەوت شوێن ھەڵبژێرێت ناتوانێت تەنھا شوێنێک دیاری بکات. ئەگەر کەسێک ویستی تەنھا دەنگ بەیەک شوێن بدات ئەوا دەبێت لەبەرامبەردا پارە بدات، ھەروەھا کەسەکەش تەنھا دەتوانێت سێ جار دەنگەکە بکڕێت، ھەروەھا وڵاتان و دامەزراوەکان دەتوانن دەنگ بە کۆمەڵ بکڕن بەمەبەستی ھاندان و وەبەرھێنانی گەشتیاری بۆ وڵاتەکەیان یاخود پڕۆژەکەیان.

بەمەبەستی ئازادی دەنگدەران نەوەک وڵاتەکان ھاوڵاتییە دەنگدەرەکانیان سزا بدەن، "دامەزراوەی حەوت سەرسورھێنەرترین "ڕێککەوتنامەیەکی لەگەڵ ھاوبەشگای پەیوەندی جیھانی مۆرکرد لەبارەی دابینکردنی خزمەتگوزاری دەنگدان بەشێوەیەکی بێ چاودێری و ترس.

دامەزراوەکە بۆ وەبەرھێنانی زیاتر ھەندێک کەلوپەلی ئارایشت و جوانکاری خستەبازاڕەوە بەجۆرێک ھەرکەسێک پارچەیەک بکڕێت مافێکی دەنگدانی زیادەی دەست دەکەوێت.

براوەکان دەستکاری

سەرسوڕھێنەر شوێن وێنە ساڵی درووستکردن
ھەرەمەکانی جیزە
(پلەی شانازی)
ھەرەمەکانی جیزە،   میسر   ٢٥٦٠ پێش زایین
دیواری چین   چین   ٧٠٠ پێش زایین
پێترا پارێزگای مەعان،   ئوردن   ٣١٢ پێش زایین
کلۆسیۆم ڕۆما،   ئیتاڵیا   ٨٠ دوای زایین
قوچەکی چیچن ئیتزا یوکاتان،   مەکسیک   ٦٠٠ دوای زایین
ماچۆ پێیچۆ کۆزکۆ،   پێروو   ١٤٥٠ دوای زایین
تاج مەحەل ئاگرا، ئوتار پرادیش،

  ھیندستان

  ١٦٤٣ دوای زایین
پەیکەری حەزرەتی مەسیح ڕیۆ دی ژانیرۆ،   بەڕازیل   ١٩٣١ دوای زایین

بەربژێرە دەرنەچووەکان دەستکاری

ڕیزبەندییەکە بەپێی ساڵی درووستکردنیان ڕیزکراوە.

ھەڵبژێردراو شوێن وێنە ساڵی درووستکردن
ستۆنھانگ ئامیسبوری،   شانشینی یەکگرتوو   ٢٤٠٠ پێش زایین
ئەکرۆپۆلیس ئەسینا،   یۆنان   ٤٤٧ پێش زایین
ئایاسۆفیا ئیستەمبوڵ،   تورکیا   ٥٣٧
ئەنگکور وات ئەنگکۆر وات،   کەمبۆدیا   ١١١٣
دوورگەی پان دورگەی قیامە،   چیلی   ١٢٥٠
تەمبکتۆ تیمبوکتو،   مالی   ١٣٢٧
ئەلھامبرا گەرناتە،   ئیسپانیا   ١٣٣٣
گۆڕەپانی سوور مۆسکۆ،   ڕووسیا   ١٥٦١
پەرستگای کیۆمیزۆ کیۆتۆ،   ژاپۆن   ١٦٣٣
کۆشکی نویشڤانشتایین فوسن،   ئەڵمانیا   ١٨٦٩
پەیکەری ئازادی نیویۆرک،   ویلایەتە یەکگرتووەکان   ١٨٨٦
بورجی ئیڤڵ پاریس،   فەڕەنسا   ١٨٨٧
ماڵی ئۆپێرای سیدنی سیدنی،   ئوسترالیا   ١٩٥٩

ھەلی وەبەرھێنان دەستکاری

"دامەزراوەی حەوت سەرسورھێنەرترین "ڕایگەیاند کە چارێگێکی دانیشتوانی زەوی دەنگیان دا، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی دامەزراوەکە داھاتێکی بێ شومار کۆبکاتەوە، بۆیە لەلایەن دامەزراوەکانی تری جیھان داواکرا پرۆسەی دەنگدانەکە لەپێناو توانای مرۆیی بێت نەک بازرگانی بۆیە دەبێت شێوازی دەنگدان گۆڕانکاری بەسەردابێت.

ژمارە حەوت؟ دەستکاری

"دامەزراوەی حەوت سەرسورھێنەرترین "وەک جۆرێک لە پروپاگەندە و ھاندان ژمارە حەوتی بەکارھێنا، ھەنگاوی یەکەم ڕێزبەندییەکەی کورتکردەوە بۆ ٧٧شوێن دواتر شوێنەکانی دابەشکرد بەسەر سێ کۆمەڵە کە ھەر کۆمەڵەیەک حەوت شوێنی تێدابوو یاخود خەڵک دەیتوانی ھەتا حەوت جار دەنگ بکرێت وە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنەکەشیان خستە ٧/٧/٢٠٠٧ لە لیشبۆنە.

بۆچوونە ھەڵەکان لەبارەی حەوت سەرسورھێنەرترینی جیھان دەستکاری

بەھۆی سرووشتی دەنگدانەکە کە بابەتی پارەی ھاتبووە ناوی "دامەزراوەی حەوت سەرسورھێنەرترین "ھیچ پەیوەندییەکی بە ڕێکخراوی یوونێسکۆوە نەکرد یان ھەر وڵاتێکی تر، بیانووی دامەزراوەکەش ئەوەبوو کە خودی دەنگدەران باشترین پاڵپشتین بۆیە پێویست ناکات ھیچ وڵاتێک لە پشتمانەوە بێت چونکە ھەموو جیھان دەنگ دەدات، بۆیە نە یوونێسکۆ یان ھیچ وڵاتێکی تر لەبارەی پڕۆژەکە توانجیان نەبوو وە ھیچ کام لە وڵاتان بەشێوەی فەرمی ئەنجامەکەیان بەیاسایی نەکرد. بۆیە خەڵک بەھەڵە تێگەیشتن یاخود پارەیەکی زۆریان بەخشی بە پڕۆژەیەک کە لایەنێکی فەرمی جیھانی نییە.

لە ھەر ھەمووی ناڕێکتر ئەوەبوو کە دامەزراوەکە ئازادە لەوەی چەند یان چ جۆر لەدەنگ ھەژمار نەکات بیسڕێتەوە.

ھەندێک لایەن ھەڵسان بە ئەنجامدانی ھەڵمەتی مەزن بۆ پاڵپشتی شوێنەکان لەبارەی دەنگدانەوە، جا لەبەرامبەر پارە بووە یان ھەڵە تێگەیشتن، ھێشتا ڕاست نەبۆتەوە ھەندێک لە وڵاتان لەپێناو برەوی ئابووریان خەڵکەکەیان وا تێگەیاند کە ئەمە دەنگدانێکی فەرمی و جیھانییە. ھەندێک لایەنیش وەک دەستکەوتی ئابووری دەرفەتەکەیان قۆستەوە ھەندێک لە وڵاتانیش بابەتەکەیان پەیوەست کرد بە ئەخلاق و نیشتمان پەروەرییەوە، سەرەرای ھەموو ئەمانە سەرکەوتنەکە تەنھا بۆ کەسانی ھۆشمەند و وریا مایەوە.

پەرچەکرداری وڵاتان دەستکاری

ئەڵمانیا دەستکاری

لەبەر ئەوەی کۆشکی نویشڤانیشتاین یەکێک بوو لە بەربژێرەکان ھیچ ھەڵوێستێکی ئەوتۆی نەبوو، چونکە دامەزراوەکە تا قۆناغی کۆتایی ھێشتبوویەوە.

میسر دەستکاری

لەمیسر بەھۆی کەمی ئەنتەرنێت و کەمی بەشداربووان پڕۆژەکەی بە پڕۆژەیەکی بازرگانی ناساند و ھیچ گرنگییەکی پێ نەدا، فاروق حوسنی وەزیری ڕۆشەنبیری پڕۆژەکەی بە پڕۆژەیەکی "سەرسورمان"ناوبرد، توانجی ئەوە بوو کە خاوەنی پڕۆژەکە تەنھا 'ریکلام بۆخۆی دەکات'. ھەروەھا نەجیب ئەمین ڕاوێژکاری میراتی زانستی ھەڵوێستی ئەوەبوو کە " پڕۆژەیەکی بازرگانی و نازانستییە، پڕۆژەی زانستی و جیھانی تەنھا لە ڕێگای دامەزراوەی میراتی جیھانی سەر بە یوونێسکۆوە دەبێت ". ھەروەھا خاوەنی پڕۆژەکە بەبیانووی پاراستن و ئاسایشی کەسێتی نەیتوانی بەشداری ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان بکات، زاھی حەواس سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای شوێنەواری میسری ڕایگەیاند "قوچەکە فیرعەونییەکانی میسر بۆ ھەمیشە یەکەم سەرسورھێنەری جیھانە، پێویستی بەم پڕۆژە بازرگانیانەوە نییە ". ویبەر بەھۆی ھەڵوێستی ڕەقی میسرییەکان ھەوڵیدا قوچەکییەکانی فیرعۆن لە ڕێزبەندییەکە دەربکات

ئوردن دەستکاری

لە ئوردن بانگەشە و ھاندانێکی مەزنی بۆکرا، حکومەت دەنگدانی بە نیشتیمانەوە بەستەوە، وەک ئەرکێک پێویستە ھەموو ئوردەنییەک دەنگ بدات چونکە لەڕێگای پێتراوە بەشداری کردبوو، تەلەڤیزیۆن، ڕۆژنامەکان، ڕادیۆ، گۆڤار، بڵاوکراوە، کۆبوونەوەی قوتابخانە و زانکۆکان ھەموو پێکرا ھانی خەڵکیان دەدا بۆ ھاندان و پیڕۆزی دەنگدان ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن ھاوڵاتیانی ئاگادارکردەوە کە دەبێت دەنگ بدەن، یەکێک لەئەندام پەرلەمانەکان لە وتارێکی پێشنیاری بۆ پاشای وڵات کرد ھەر ئوردەنییەک دەنگ نەدات پێویستە لەدەنگدانەکانی تریش بێ بەش بکرێت. ھاوبەشگاکان پروپاگەندەی زۆریان دەکرد، حکومەت سەدان ھەزار نامیلکە و شێوازی دەنگدانی لەنێو خەڵک بڵاوکردەوە، لەھەموو بنکەکانی شارەوانی و قوتابجانەکان ئەنتەرنێت و کۆمپیوتەری بێ بەرامبەری فەراھەم کردبوو تاوەکو خەڵک بچن دەنگ بدەن، سەدان ڕەشماڵی نارد بۆ دانیشتوانی بیابانەکان بە کۆمپیوتەر و ئەنتەرنێتەوە تاوەکو بەشداری دەنگدان بکەن، لەوڵاتی ئوردن پتر لە ١٧میلیۆن کەس بەشداری دەنگدانیان کرد ..

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. https://web.archive.org/web/20160421152445/http://www.alshindagah.com/Shindagah78/ar/Wonders.htm
  2. https://web.archive.org/web/20140714213644/http://photoyoum7.com/?p=202469
  3. https://web.archive.org/web/20140714214902/http://www1.youm7.com/News.asp?NewsID=1626811#.U8GGGkBOhzQ
  4. https://web.archive.org/web/20181119131106/http://the-lifeofvague.blogspot.com/2013/01/blog-post_7274.html
  5. معلومات عن عجائب الدنیا السبع الجدیدة[بەستەری مردوو]
  6. https://web.archive.org/web/20150810052417/http://www.9ate.com/new-seven-wonders-of-the-world.php