حەسەن شەریف

گۆرانیبێژی کورد

حەسەن شەریف (لەدایکبووی ١٩٦٩ لە گوندی کێستەی بەرواری باڵایە، لە پارێزگای دھۆک) گۆرانیبێژێکی کوردە بە زاراوەی کرمانجی.[١]

حەسەن شەریف
ناوی لەدایکبوونحەسەن شەریف
ھەروەھا ناسراوە بەهۆنەرمەندی پێشمەرگە
لەدایکبووی1969
گۆندی کێستە، دهۆک
پیشە(کان)گۆرانیبێژ
ساڵانی چالاکبوون1985

ژیان دەستکاری

حەسەن شەریف لە دایکبووی ١٩٦٩. خوێندنی سەرەتاییی لە گوندی کێستە و شاری دھۆک خوێندووە، بەڵام نەیتوانیوە تەواوی بکات. ئەو ھەر لە منداڵییەوە خولیای گورانی کوردی بووە، لە تەمەنی ١١ ساڵیدا دەستی بە ژەنینی ئامێری تەمبوور کردووە و لە ساڵانی دواتردا سازەکەی بۆ کۆمەڵێک ھونەرمەند ژەنیوە، لە ساڵی ١٩٨٥دا یەکەم گورانی بڵاو کردەوە بەناوی «تەمبورا من» ھەروەھا لە ساڵی ١٩٨٦دا بەرھەمێکی تری بڵاو کردەوە بە ناوی «باران باری».[٢]

لە ساڵی ١٩٨٧ بە ھۆی ھەڵوێستە سیاسییەکانی ھەروەھا ڕەنگدانەوە لە گورانییەکانیدا ناچار دەبێت شارەکەی بە جێبێلیت ڕوو بکاتە چیاکان کە ئەوکات شوێنی پێشمەرگەبووە،[٣] ھەروەھا دوای ئەنفالی بادینان لە ساڵی ١٩٨٨دا ناچار بە پەنابەری دەبێت لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان.

ھەر لە ئاوارەییدا ئەلبوومیک بە ناوی «ھەڵەبجە-ھیرۆشیمای کوردستان» تومارکرد، کە ئەویش لەژێر چاودێرییەکی تۆند و بە مەرجی زۆری جەندرمەی تورکیا، تاوەکو ساڵی ١٩٩١ دەگەڕیتەوە باشوری کوردستان.

حەسەن شەریف، چەند گۆرانییەکی بە زاراوەی سۆرانی تومارکردووە کە لە فولکلۆرەوە وەرگیراون لە نموونەکانی "ئەشکی سۆر"، "بەچی ئەچی" و "ھەرمێ".[٤]

بەرھەمەکان دەستکاری

  • ھەڵبجە ١٠ گۆرانی
  • خوزی ٩ گۆرانی
  • توڕا ئەڤینێ ٩ گۆرانی
  • تاڤی ١٢ گۆرانی
  • نە ئەزبەنی ١١ گۆرانی
  • ئاڤ و ئاڤ ١٢ گۆرانی

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "حەسەن شەریف گۆرانییەكی شاد بڵاودەكاتەوە". www.xendan.org. Retrieved 2022-10-16.
  2. ^ "حەسەن شەریف". www.rudaw.net. Retrieved 2022-10-16.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "به‌ ڤیدیۆ.. حەسەن شەریف ئه‌لبوومه‌ نوێیه‌كه‌ى ئاماده‌یه‌". www.wishe.net. Retrieved 2022-10-16.
  4. ^ "حەسەن شەریف: لەگەڵ دووبارەكردنەوەی گۆرانییە كۆنەكان نیم". www.rudaw.net. Retrieved 2022-10-16.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)