حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (حەکەئێ) (بە فارسی: حزب کمونیست ایران (حکا)، بە ئینگلیزی: Communist Party of Iran (CPI)) حیزبێکی سیاسیی کۆمۆنیستە کە لە ساڵی ١٩٨٣ دامەزراوەتەوە. ئەم حیزبە و دەسپێشخەریی ڕێبەرانی کۆمۆنیستی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کە بیری گشتی کردنی سیاسەتەکانی کۆمۆنیستیی کۆمەڵە لە سەرانسەری ئێرانیان لە سەردا بوو دامەزراو. لە پێکھینانی ئەم حیزبە جگە لە کۆمەڵە، تۆزێک لە لایەنەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمۆنیستی دیکەی ئێرانیش وەکوو ڕێکخراوەی پەیکار لە پێناوی ئازادیی چینی کرێکار و یەکێتیی تێکۆشەرانی کۆمۆنیست و ھەندێک لە ھێزە چەپەکانی دیکەی ئێرانیش ڕۆڵیان ھەبوو کە لە ئاکامدا لەناوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران تیکەڵ کراون.[١] شیای ئاماژەیە ڕێکخراوەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەدوای دامەزرانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ھەتا ئێستاکە بەشێکی کەم لەژێر ناوی کۆمەڵە ڕێکخراوی کۆمۆنیستی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران چالاکیی خۆی بەردەوام کردووە. کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ساڵی ٢٠٠٠ لە حزبی کۆمۆنیستی ئێران ھاتە دەرێ و بە درووشمی فدڕالیسم و سیاسەتی سۆسیال دێموکڕاسی خەباتی خۆی درێژە پێدا.

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
حزب کمونیست ایران
سکرتارییەتدەستەی بەڕیوەبەرایەتی
دامەزراندن١٩٨٣
شوێنگەی سەرەکی ئێران
ڕۆژنامەجھان امروز (جیھانی ئیمڕۆژ)
ڕێکخراوی کوردستانکۆمەڵە ڕێکخراوی کۆمۆنیستی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
ئایدۆلۆژیاکۆمۆنیزم
مارکسیزم
شوێنی سیاسیباڵی چەپ
ئینتیمای نیشتمانیئەنجومەنی ھاریکاری حیزبە چەپ و کۆمۆنیستەکان
ڕەنگەکانسوور
ماڵپەر
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

سەرچاوەکان دەستکاری