پۆتانەکان: 23°30′12.96″N 40°51′34.92″E / 23.5036000°N 40.8597000°E / 23.5036000; 40.8597000

حیجاز، ناوچەیەکی جوگرافیی و مێژووییە، بەشی ڕۆژئاوای شانشینی سعوودیە پێک دەھێنێت، و سنوری مێژوویی حیجاز لە باشوورەوە بە سەعدە دانرێت لە یەمەن ھەتا معان لە ئوردن لە باکوورەوە، و چەندین ھۆز و تیرەی جیاوازی تێدا ژیاوە.

حیجاز

حیجاز گرنگییەکی ڕۆحی و ڕۆشنبیری و ئابووری و گەشت و گوزاری ھەیە، سەرچاوەی پەیامی محەمەدییە و دوو حەرەمە پیرۆزەکەی موسڵمانانی لێیە، کە یەکێکیان کەعبەی پیرۆزە و قیبلەی موسڵمانانە و بیری زمزمی تیایە، و ئەویتریان مزگەوتی پێغەمبەرە کە ئارامگەی پێغەمبەر محەمەد و ھەردوو ھاوەڵی گەورە ئەبووبەکر و عومەری کوڕی خەتابی تیایە، ھەروەھا حیجاز بەسترابوو بە جۆڵەی بازرگانییە دێرینەکانەوە بە کاروانە ھاوینە و زستانەکانەوە.

لە باکورەوە عێراق و ئوردن لە رۆژئاواوە دەریای سورە کە هاو سنورە لەگەڵ میسر سۆماڵ لە باشورەوە عوممان یمەنە لە باشوری رۆژهەڵاتەوە شانشینی عەرەبی یەکگرتووە وە لە رۆژهەڵاتەوە بەحرەین و قەتەر هەن لە باکوری رۆژهەڵاتەوە لەگەڵ کوەیت هاوسنورە . بەزۆری خاکەکەی بیابانە حیجاز سعودیای ئێستا دەکات