حکوومەتی ناوچەیی یان حکوومەتی ناوخۆیی (بە ئینگلیزی: Local government) پێکھاتووە لە یەکەیەکی تایبەت کە تا ڕادەیەکی زۆر سەرپشک و سەربەخۆیە لە بەڕێوەبردنی کاروباری ناوچەیەیەکی دیاریکراو. دانیشتوانی ناوچەکە خۆیان یاسا بۆ بەڕێوەبردنی ناوچەکە دادەنێن، بە مەرجێک لەگەڵ سیاسەت و بەرنامەی ئەو دەوڵەتەی تێیدا دامەزراوە بگونجێت. بەشێک لە وڵاتان لەپێناو ئاسانکاری لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیان ئەم حکوومەتە ناوچەیییانە دادەمەزرێنن و وڵاتەکەیان دابەشی چەند ناوچە یان ھەرێم دەکەن.

نموونەی حکوومەتە ناوچەیییەکان دەستکاری

  1. حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە عێراق
  2. ھەرێمی باڤاریا لە ئەڵمانیا
  3. ھەرێمی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری