حوسێن محەممەد (لەدایکبووی ١٩٨٠، لە زاخۆ) وەرگێڕ، قانوونناس، و نووسەرێکی کوردە. لەوەتەی ١٩٩٤ نیشتەجێی فینلاندە.

پیشە دەستکاری

حوسێن لە ساڵی ١٩٩٥ دەستی بە نووسین بە زمانی کوردی کردووە، نووسراوەکانی لە چەند گۆڤار و ڕۆژنامەدا بڵاوبوونەتەوە. لە ١٩٩٩ دەست دەکات بە بڵاوکردنەوەی گۆڤارێکی ئەلیکترۆنی لەڕێی ئینتەرنێتەوە بەناوی مەھنامە. لەگەڵ ئەوەی شیعر و چیرۆکی نووسیون، بەڵام زیادتر وەک وەرگێڕێک ناسراوە. بەرھەمی نووسەرانی ناوداری جیھانی وەرگێڕاوە بۆ سەر کوردی وەکوو جوبران خەلیل جوبران، ئانتۆن چێخۆڤ، ویلیام شێکسپیر، و چەندانی تر. حوسێن محەممەد یەکێکە لە دامەزرێنەر و چالاکانی ویکیفەرھەنگی کورمانجی.

سەرچاوەکان دەستکاری