جەیمز مۆنرۆی (ئینگلیزی: James Monroe) (٢٨ی نیسانی ١٧٥٨٤ی تەممووزی ١٨٣١) پنێجەمین سەرۆککۆماری ئەمریکایە کە لە نێوان سالەکانی ١٨١٧ تاکو ١٨٢٥ دەسەلاتداری کردووە و چوارەمین کەسە لە ڤیرجینیا کە ئەم پوستەی وەرگرتووە.

ژیاننامە دەستکاری

جەیمس مۆنرۆی لە سالی ١٧٥٨ لە ناوچەی ویستمورلاند لە ڤیرجینیا لەدایک بووە. ئەو دەرچووی کوڵێژی ویلیام و مری بوو و لە ناو لەشکەری کانتینتال دا خزمەتی کردووە و لە فردریکسبرگ (ڤیرجینیا) کاری پارێزەری کردووە. بەر لەوەی پوستی سەرۆکایەتی ئەمریکا وەربگرێت، باڵیوزی ئەمریکا لە فەڕەنسا، فەرمانداری ڤیرجینیا، نوێنەری ڤیرجینیا لە لیژنەی دەستووری، سیناتور، وەزیری دەرەوە و وەزیری بەڕنگاری ئەمریکا بوو.

پێش لە سەرۆکایەتی دەستکاری

جەیمس مۆنرۆی کاتێک کە سیاسەتمەدارێکی گەنج بوو لە ناو لیژنەی ڤیرجینیا پەیوەندی بە گرووپی دژبەرانی فیدرالیستەکان کرد. لە سالی ١٧٩٠ و لەکاتێکدا کە لایەنگری سیاسەتەکانی جێڤرسونییەکان بوو وەک سیناتور ھەڵبژێردڕا. لە ماوەی سالەکانی ١٧٩٤ تاکو ١٧٩٦ باڵیوزی ئەمریکا لە فەڕەنسا بوو و پشتیوانی لە شورشگێرە فەڕەنسییەکان دەکرد. دواتر لەگەل (ڕووبەرت لیڤینگستون) بوو گفتگو کردن لەگەل فەڕەنسا لەبارەی کڕینی داگیرکەی لویزیانا بوو ئەو ولاتە نێردڕا. مۆنرۆی کەسێکی پڕ لە ئومێد و ھێز بوو. بە پشتیوانی سەرۆکی ئەمریکا مادیسۆن لە سالی ١٨١٦ بوو بە کاندیدی کۆماری خوازان بوو بەدەستھێنانی پوستی اسەرۆک کۆماری، و بە جیاوازییەکی گەورە سەرکەوتنی لەسەر ڕکابەرەکەی (ڕوفوس کینگ) ھێنا. ژمارەی دانیشتووانی ئەمریکا لەو سەردەمەدا ٩ ملیون و ٦٣٨ ھەزار و ٤٥٣ کەس بوو. جەیمس مۆنرۆی دوای کوتایی ھاتنی خولی یەکەمی سەرۆککۆماری، دووبارە لە ھەڵبژادنەکان دا بەشداری کرد و سەرەڕای دژایەتی فیدڕالیستەکان بە ئاسانی لە ھەڵبژاردنەکانی سالی ١٨٢٠ دا سەرکەوتنی بەدەست ھێنا. مۆنرۆی لە ھەڵبژاردنی ئەندامانی کابینەکەی دا ھەندێک ھەنگاوی نەئاسایی و وێرەکانە ھاویشت. بوو نموونە (جان سی کالھون) کە لە باشوورییەکان بوو لەسەر پوستی وەزیری بەرگری دانا و (جان کویسی ئادامس) کە کەسێکی باکووری بوو وەک وەزیری دەرەوەی حکوومەتەکەی ھەڵبژارد. ئەو دەیویست کە (ھێنری کلی) کە کەسێکی بەرنیاس و بەناوبانگی ڕوژئاوای ئەمریکا بوو بێنێتە ناو کابینەکەی، بەڵام ھێنری کلی ئەم داوایە ڕەد کرد.

ڕوژە خوشەکان دەستکاری

جەیمز مۆنرۆی دوای ئەوەی وەک پێنجەمین سەرۆککۆماری ئەمریکا ھەڵبژێردڕا، دەست بە گەشتێک لە ناو ئەمریکا دا کرد. گەشتی مۆنرۆی بوو شاری بوستون بە دەستپێکی سەردەمی (ڕوژە خوشەکان) ناونڕان. ھەرچەندە ئەم ھەستانە زوری نەخایاند، بەڵام لە خوشەویستی جەیمز مۆنرۆی کەم نەبوو کە بە دوای سیاسەتە نیشتمانپەروەرانە دەچوو. لە پشت کەش و ھەوای نیشتمانپەروەرانە لەم سەردەمە دا، دەنگی جیاخوازیش دەبیسترا. داوای خەلکی میسوری بوو ئەوەی کە بچنە ناو ویلایەتەکانی کویلەدارەکان ڕەد کرا و قەیرانی ئابوریش دلگرانییەکان زیاتر کرد. جارنامەیەکی چاکسازی بوو لادانی کویلەداری بە ھێواشی لە ویلایەتی میسوری لە کونگرێس دا پێشکەش کرا کە ئەمەش بوو ماوەی دوو سال دانوستاندنێکی تاڵی بەدوای دا بوو. جارنامی ئاشتیانەی میسوری کوتایی بە ناکوکییەکان ھێنا و لە کوتایی کونگرەدا و چارەنووسی ھەردوو ویلایەتی مین و میسۆری بەم شێوەیە دانا کە ویلایەتی مین وەک ویلایەتێکی ئازاد بمێنێت و کویلەداری لە بەشەکانی باکوور و ڕوژئاوای میسوری بوو ھەتاھەتایە قەدەغە بکرێت.

سیاسەتی دەرەوە و پڕەنسیپی مۆنرۆی دەستکاری

مۆنرۆی لە بارەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بنەماکانی دەولەتەکەی ڕاگەیاند. بەکارھێنانی ئەم سیاسەتانە لە ڕاستیدا وەڵامێک بوو بوو ئەو ھەڕەشانەی کە لەلایەن دەولەتە پارێزکارەکان لە ئەورووپا پەیدا بوون و ھەروەھا مەترسی ئیحتیمالی ھاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئیسپانیا بوو دووبارە گەڕاندنەوەی داگیرکەکان لە ئەمریکای لاتین ھەبوو. مۆنرۆی کۆمارەکانی ئەمریکای لاتین تا سالی ١٨٢٢ و تا کاتێک کە پشت ڕاست بوو کە کونگڕێس دەنگ بە کارە سیاسییەکانی دەولەتەکەی دەدات، بە فەرمی نەناساند. جەیمس مۆنرۆی و وەزیری دەرەوەی جان کوینسی ئادامز، خویان لە شەر کردن لەگەل ئیسپانیا بەدوور گرت تاکو ئیسپانیا فلوریدا بوو ئەمریکا بەجێھشت. بەریتانیای گەورەش بە کەشتیگەلە بەھێزەکەی دژی دووبارە داگیرکردنەوەی ئەمریکای لاتین بوو و پێشنیار کرد کە ئەمریکاش دژایەتی خوی ڕابگەیێنێت. توماس جێڤرسون، سەرۆککۆماری پێشوو و جیمز مادیسۆن ئاموژگاری لە مۆنرۆی کردن کە پێشنیاری بەریتانیا قەبوول بکات، بەڵام ئادامز وەزیری دەرەوە لەم بارەیەوە وتی: «شتێکی سروشتی دەبێت… ئەگەر ئێمە بە ڕاشکاوی ھەموو بنەماکانی خوی بو فەڕەنسا و روسیا رابگەھینین تاکو سواری بەلەم ببین و بەرەو شەڕی کەشتیگەلی چەکداری بەریتانیا بچین». مۆنرۆی ئامۆژگاری ئادامز قەبوول کرد. ئەو ھۆشداری دا کە نە تەنیا دەبێ ئەمریکای لاتین وەک خوی بمێنێتەوە، بەڵکو دەبێ ڕووسیاش دەستدرێژی نەکاتە سەر کەنارەکانی باشووری زەریای ھێمن. جون مۆنرۆی وتی: «وڵاتەکانی ئەمریکای لاتینی ئازاد و سەربەخوون و بەم شێوەیەش دەمینن و نابێ ھێزە ئەوروپییەکان بە چاوی داگیرکەکانی دواروژ سەیرییان بکەن». مرات آیندە بە آنان نگاە کنند.» ئارمانجی مۆنرۆی لە بەکارھێنانی ئەم سیاسەتە ئەوە بوو کە ھەر جورە کردەوەیەکی وڵاتانی ئەورووپی بوو گەڕاندنەوەی چەند بەشێک لە خاکی ئەمریکای لاتین لە دیدی ویلاتەتە یەکگرتووەکان بە کارێکی دوژمنانە لە قەلەم دەدڕێت. ئەم سیاسەتەی پێنجەمین سەرۆککۆماری ئەمریکا لە مێژووی سیاسیی ئەم وڵاتە و سیاسەتی نێودەولەتی بە «پڕەنسیپی مۆنرۆی» ناونڕاوە، کە لە ڕاستیدا ھوشداری بوو وڵاتانی ئەورووپی بوو کە دەستوەردان لە ناو کاروباری ئەمریکای لاتینی نەدەن. جەیمس مۆنرۆی لە ڕوژی ٤ تەممووزی شالی ١٨٣١ لە نیویورک ۆوچی دوایی کرد.

سەرچاوەکان دەستکاری