جەھەنەم شێوەی تەعریب کراوی وشەی گێھینۆمە کە لە زمانی عیبری دا ھەیە و بە مانای دۆڵی کووری ھێنۆمە. ئەو دۆڵە لە شاری ئۆرشەلیم و لە باشووری چیای زایۆن ھەڵکەوتووە، لە کۆن دا ئەو شوێنە جێگای سووتاندنی پاشماوەکانی زبڵی شارەکە بوو و دواتر خەڵکانی ناوچەکە، بە پێی باوەرەکانی خۆیان، تەرمی ئەو کەسانەی کە لە بەخشینیان لە لایەن خواوە نائومێد دەبوون، لەو شوێنەیان دەسووتاند. بۆ نموونە ئەو کەسانەی خۆیان دەکوشت.

کێشراوەی دەستی فرا ئانجێلیکۆ لەسەر جەھەنەم

ئەو شوێنە ھەروەھا، جێگای ئەو کەسانەی قەومی بەنی ئیسرائیل بوو کە ئایینی کەنعانی و فنیقییان ھەبوو و پەیکەری خواکانیان، وەکوو: مۆلۆخ و بەعلیان لەوێ درووست کردبوو و پەرستشیان دەکرد.

بەڵام بەرە بەرە نەزانی پەرەی سەند و بوو ھۆی دەرەنجامی قیزەوەن. ئەوان دەستیان کرد بە قووربانی کردن لەو شوێنە و ڕۆژێ کابرایەک بە ناوی ھینۆم، مناڵەکەی خۆی لەو شوێنە قووربانی کرد، و لەو کاتەوە ناوی ئەو شوێنەیان کردە «دۆڵی کووری ھینۆم»

دۆڵی ھینۆم لە ١٩٠٠دا

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری