جەنگی ئوحود (بە عەرەبی: غزوة أحد) جەنگێکبوو لە نێوان بێباوەڕەكان مەککەدا و موسڵمانەکانی مەدینەدا .جەنگی ئوحود لە ڕێکەوتی ١٩ ئازاری ٦٢٥ ڕوویدا. بێباوەڕەكان مەککە دەیانویست تۆڵەی جەنگی بەدر بکەنەوە کە تێیدا شکابوون هەروەها چەند پیاوێکی گەورەیان لە دەستدابوو. هێزی موسڵمانان لەم جەنگەدا ٧٠٠ کەس بوو بە سەرکردایەتی پێخەمبەری خوداو حەمزە کوڕی عەبدولموتەلیبی مامی. هێزی بێباوەڕەكان مەککە ٣٠٠٠ کەس بوو بە سەرکردایەتی ئەبووسۆفیانی کوڕی حەرب و خالید کوڕی وەلید.

موسڵمانان نزیکبوون لە سەرکەوتنەوە بەڵام دوای شەهید بوونی حەمزە کوڕی عەبدولموتەلیب بە دەستی وەحشی و دابەزینی ئەو ٥٠ تیرهاوێژەی کە پێخەمبەر داینابوون لە سەر چیای ئوحود بۆ ئەوەی پارێزگاریان لێبکەن لە دواوە خالید کوڕی وەلید هێرشێکی کردە سەریان لە دواوەو توانی سەرکەوتن بۆ بێباوەڕەكان بە دەسیبهێنێت. پێخەمبەر محەممەد لەم جەنگەدا برینداربوو و بڕیاری پاشەکشیدا. دوای کشانەوەی موسڵمانان لە جەنگەکە بۆ سەر چیای ئوحود هیند کچی عوتبە ئەمری بە وەحشی کرد کە زکی حەمزە هەڵبدڕێت لە تۆڵەی کوژرانی باوکی و براکەی و مامی لە جەنگی بەدردا. پێخەمبەری خودا کە ئەم دیمەنەی بینی دەستی کرد بە گریان.

سەرچاوە دەستکاری