جەعفەر پاشا عەسکەری (بە عەرەبی: جعفر العسكري) (لەدایکبووی ١٥ی ئەیلوولی ١٨٨٥ – مردووی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٦). کەسایەتی سیاسیی عێراقی بوو، دوو جار بوو بە سەرۆکوەزیرانی عێراق: لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٢٣ بۆ ٣ی ئابی ١٩٢٤ ھەروەھا لە ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٢٦ تاکوو ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٧.

جەعفەر عەسکەری
جعفر العسكري
سێیەمین سەرۆکوەزیرانی عێراق
لە پۆستدا بووە
٢٢ی تشیرنی دووەمی ١٩٢٣ – ٣ی ئابی ١٩٢٤
پادشا فەیسەڵی یەکەم
پێشینە عەبدولموحسین سەعدوون
پاشینە یاسین ھاشمی
لە پۆستدا بووە
٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٢٦ – ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٧
پادشا فەیسەڵی یەکەم
پێشینە عەبدولموحسین سەعدوون
پاشینە عەبدولموحسین سەعدوون
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ١٥ی ئەیلوولی ١٨٨٥
مردن ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٦ (٥١ ساڵ)

جەعفەری لە سووپای ئیمپراتۆری عوسمانی خزمەتی کردووە لەکاتی جەنگی جیھانیی یەکەم، ئەمەش تاکوو ئەوەی لەلایەن ئینگلیزەوە دەستگیردەکرێت لەکاتی پەلەماردانی ئینگلیز بۆ میسڕ کەلەژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆردابوو. جگە لەکاری سەرۆکوەزیرانی ئەوا لە دوو ماوەشدا وەزیری بەرگری و وەزیری کارووباری دەرەوەی عێراق بووە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • وتاری جەعفەر عەسکەری لە ویکیپیدیای ئینگلیزی، دوایین گۆڕانکارییەکان لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩.