کتێبی الجبر والمقابلە نووسینی محەممەد کوڕی مووسا ئەلخوارزمی لە ساڵی ٨٢٠ زایینی (سەدەی سێھەمی کۆچی) لە بەغدایە. خوارزمی لەو کتێبەدا بۆ یەکەم جار جەبر وەک لقێکی بیرکاری دەخاتە ڕوو. وشەی جەبر لەو کتێبەوە بۆ جیھان بەجێما لەگەڵ ھەندێک گۆڕانی کەم لە دەربڕین. کتێبی جەبر و موقابەلە یەکەم جار لە ساڵی ١١٤٥ زایینی لەلایەن ڕابێرت ئافچێستێر بە لاتین وەرگێڕدرا و تا سەدەی شانزەدھەمی زایینی وەک یەکێک لە کتێبە سەرەکییەکانی بیرکاری لە زانکۆ ئەورووپییەکان بە وانە دەوتراوە. لەم کتێبەدا خوارەزمی ھاوکێشە دووجاکان بە شێوەی جەبری و ئەندازەیی شی دەکاتەوە.

لاپەڕەیەک لە کتێبی جەبری ئەلخوارزمی

سەرچاوەکان دەستکاری