جێژنی نەتەوەییی سویس

ڕۆژی نەتەوەیی سویسرا

جێژنی نە‌تە‌وە‌ییی سویس (بە فەڕەنسی: La Fête National Suisse، بە ئەڵمانی: Bundesfeiertag)ناوی فە‌رمی ڕی و ڕە‌سمی یە‌کی ئاگۆستە لە وڵاتی سویس. لە ساڵی ١٩٩٤ بە‌م لاوە کراوە‌تە ڕۆژی پشووی گشتی لە سە‌رانسە‌ری وڵاتدا.

ئە‌م جێژنە بۆ یە‌کە‌م جار لە ساڵی ١٨٩١دا بۆ یادکردنە‌وە‌ی ٦٠٠مین ساڵیادی پە‌یماننامە‌ی ساڵی ١٢٩١ بە‌رز ڕاگیراوە. ئە‌و پە‌یماننامە‌یە‌ی ساڵی ١٢٩١ کە سە‌رە‌تا لە نێوان ٣ کانتۆنی سویسی دا بە‌سترا و دواتر کانتۆنە‌کانی دیکە‌ش واژۆیان کرد و وڵاتی سوویسیان پێک ھێنا. ژمارە‌ی کانتۆنە‌کانی سویس ٢٦ دانە‌یە و ھەر کامیان بە شێوە‌ی فیدراڵی بە‌ڕێوە دە‌چن.

سەرچاوەکان دەستکاری