جیھانی سینەماییی مارڤڵ

زنجیرە فیلم
(لە جیھانی سینەماییی ماڕڤڵەوە ڕەوانە کراوە)

جیھانی سینەمایی مارڤڵ (بە ئینگلیزی: Marvel Cinematic Universe) بریتییە لە زنجیرە فیلم و دراما و یاری ڤیدیۆی و چیرۆکە نەخشێندراوەکان کە دەکەویتە ھەمان جیھانی ھاوبەش کەوا سەرنج دەخاتە سەر زنجیرەی فیلمی سوپەرھیرۆ کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ لەلایەن ستۆدیۆکانی ماڕڤڵ بەرھەم دەھێنرێت بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک کۆمیکی ئەمریکی کە بڵاودەکرێتەوە لەلایەن کۆمیکەکانی ماڕڤڵ. زنجیرەکە فراوان بووە تا کتێبی کۆمیک، و کورتە فیلم و زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان بگرێتەوە. جیھانەکە ھاوبەشەکە پشتی بە کۆمیکەکانی بەستووە لە ڕووی بەیەک گەیشتی کەسایەتییەکان و شێوازی کەسایەتی و چیڕۆکەوە. فیل کۆڵسن کەوا ئاکتەر کڵارک گرێگ ڕۆڵەکەی دەبینێت تاکە کەسایەتی ماڕڤڵە کەوا لە ھەموو جۆرە بەرھەمەکانی ئەم گەردوونە سینەمایییە دەرکەوتووە.[١][٢]

یەکەم فیلم کەوا دەرچوو لەم جیھانە سینەمایییە بریتیبوو لە ئایرۆن مان (٢٠٠٨) کەوا ڕێگای خۆشکرد بۆ قۆناغی یەکەمی فیلمەکان تاکو بەیەکگەشتنی کەسایەتییەکانی لە فیلمی تۆڵەستێنەکان (٢٠١٢). قۆناغی دووەم بە فیلمی ئایڕن مان ٣ (٢٠١٣) دەستیپێکرد و بە پیاوی مێروولە (٢٠١٥) بەکۆتا ھات. فیلمەکان ئێستا لە قۆناغی سێیەمن کەوا بە فیلمی کاپتن ئەمێریکا:جەنگی ناوخۆیی (٢٠١٦) دەستی پێکرد. تەلەڤیزیۆنی مارڤڵ زیاتر فراوان بوو، کاتێ بە زنجیرەی بریکارەکانی شیڵد لەسەر کەناڵی ABC دەستیانکرد بە پەخش لە ٢٠١٣–٢٠١٤، ھەروەھا بەردەوامبوو بە زنجیرەکانی نێتفلیکس کاتێک زنجیرەی دێڕدێڤیڵ لە ٢٠١٥ بەرھەمھێنرا و لەسەر ھولو زنجیرەی ھەڵاتووەکان لە ٢٠١٧ و کلۆک ئەند داگەر لە فریدەم لە ساڵی ٢٠١٨ بەردەوامبوو.[٣]

زنجیرە فیلمەکە بەشێوەیەکی بازرگانی سەرکەوتوو بووە، ھەرچەندە ھەندێ ڕەخنەگر بەشێک لە فیلمەکانیان بە کێشە بینیوە. لە ڕۆژانی ئەمڕۆدا زنجیرەکە بووەتە بیرۆکەیەک بۆ ستۆدیۆکانی تر تا زنجیرە فیلمی تایبەت بە جیھانی خۆیان دروست بکەن.

پێشخستن دەستکاری

فیلمەکان دەستکاری

لەگەڵ گەیشتنی ٢٠٠٥دا، مارڤڵ ئینتەرتەینمەنت دەستیکرد بە پیلاندانان بۆ بەرھەمھێنانی فیلەکانی خۆی بەسەربەخۆیی و دابەشکردنی لە ڕێگەی پاراماونت پیکچەرز. پێشتر مارڤڵ بە ھاوبەشی لەگەڵ کۆلومبیا پیکچەرز و نیو لاین سینەما و ھەندێکی تر چەند فیلمێکی سووپەھیرۆی بەرھەمھێناوە، کە ڕێکەوتنێکی پێشخستنی حەوت ساڵی لەگەڵ فۆکسی سەدەی ٢٠ەمدا دەگرێتەوە. مارڤڵ داھاتی کەمی لە ڕێگەپێدانی لەگەڵ ستۆدیۆکانی تر بەدەستدەھێنا و ویستی پارەی زیاتری لە فیلمەکان دەستکەوێت لەکاتێکدا پڕۆژە و دابەشکردن ھەر لەدەستی خۆیاندا بمێنێتەوە.[٤]

فیلمەکان دەستکاری

ستۆدیۆکانی مارڤڵ فیلمەکانی بە چەند قۆناغێک بە ناوی «قۆناغەکان» بڵاودەکاتەوە. قۆناغی یەک لەمانە پێکدێت: ئایرۆن مان (٢٠٠٨)، و ھاڵکی پاڵەوان (٢٠٠٨)، و ئایرۆن مان ٢ (٢٠١٠)، و تۆر (٢٠١١)، و کاپتن ئەمریکا: یەکەم تۆڵەسێنەرەوە (٢٠١١)، و ھەروەھا بە تێپەڕبوونی تۆڵەسێنەکان (٢٠١٢) تەواوبوو. قۆناغی دوو ئایرۆن مان ٣ (٢٠١٣)، و تۆر: جیھانی تاریک (٢٠١٣)، و کاپتن ئەمریکا: سەربازی زستان (٢٠١٤)، و پاسەوانانی گەردوون (٢٠١٤)، و تۆڵەستێنەکان: سەدەی ئاڵترۆن (٢٠١٥)، و پیاوی مێروولە (٢٠١٥) دەگرێتەوە.

کاپتن ئەمریکا: شەڕی نێوخۆیی (٢٠١٦)یەکەم فیلمی قۆناغی سێیە، بەدوایدا دکتۆر سترێینج (٢٠١٦)، و پاسەوانانی فەردوون ٢ (٢٠١٧)، و پیاوی جاڵجاڵۆکە: گەڕانەوە بۆ نیشتیمان (٢٠١٧)، و تۆر: ڕاگنارۆک (٢٠١٧)، و پڵنگی ڕەش (٢٠١٨)، و تۆڵەستێنەکان: جەنگی بێکۆتا (٢٠١٨), ئانت مان و واسپ (٢٠١٨), کاپتن مارڤڵ (٢٠١٩), تۆڵەستێنەکان: کۆتایی یارییەکە (٢٠١٩)، و پیاوی جاڵجاڵۆکە: دوور لە نیشتیمان (٢٠١٩) ھات. سێ قۆناغی یەکەم بەیەکەوە بە «داستانی بێکۆتا» ناسراوە.

قۆناغی چوار لە بلاک ویدۆو (٢٠٢١)، و شانگ چی و ئەفسانەی دە ئەنگوستیلەکان (٢٠٢١)، و ھەتاھەتایییەکان (٢٠٢١)، و پیاوی جاڵجاڵۆکە: گەڕانەوە نییە بۆ نیشتیمان (٢٠٢١) پێکدێت، و تۆر و خۆشەویستی چەکوش لە (٢٠٢٢) و دکتۆر سترەینج لە گەردوونی شێتیدا لە (٢٠٢٢)، و پڵنگی ڕەش، واکاندا بۆ ھەمیشە لە (٢٠٢٢)، و مارڤێلەکان لە (٢٠٢٣)، و پاسەوانانی گەردوونی ٣ (٢٠٢٣)، و پیاوی مێرولە و واسپ کوانتومانی لە (٢٠٢٣)، و چوار ناوازەکە بڵاودەکرێنەوە لەلایەن دیزنی پلەس.[٥]

زنجیرە دراماکان دەستکاری

دەکرێن بە ٢ بەشەوە دەستکاری

یەکەم: دراما تەلەڤیزیۆنییەکانی مارڤڵ دەستکاری

دراماکانی مارڤڵ لەلایەن ئێم سی یو جێبەجێ دەکرێت، پاڵەوانەکانی مارڤڵ-بریکارەکانی شیڵد پەخشکراوە لە (٢٠١٣–٢٠٢٠)، بریکار کارتەر پەخشکراوە لە (٢٠١٥–٢٠١٦) لەلایەن کارەکتەری سینەمای پیگی کارتەر، و ئینھیومانز (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) پەخشکراوە لە ٢٠١٧ لەلایەن کۆمپانیای پەخشی ئەمریکی، مارڤڵی شەو دێردێڤڵ (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) پەخشکراوە لە (٢٠١٥–٢٠١٨)، جێرسیکاجانز پەخشکاراوە لە (٢٠١٥٢٠١٩)، لوک کەیج (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) پەخشکراوە لە (٢٠١٦–٢٠١٨)، و مستی ئاسنین (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) پەخشکراوە لە (٢٠١٧–٢٠١٨)، و چەند ھەفتەیەک دوای ئەوە بەرگریکەرەکان (زنجیرەیەکی کورت) پەخشکراوە لە (٢٠١٧)، و سزادەر (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) پەخشکراوە لە (٢٠١٧–٢٠١٩) بە یارمەتی نێتفلیکس.

دووەم: دراما ستۆدیۆکانی مارڤڵ دەستکاری

لەلایەن دزنی پلەس واندا ڤیژن بڵاوکرایەوە لە ساڵی (٢٠٢١)، و فاڵکۆن و سەربازی زستان بڵاوکرایەوە لە (٢٠٢١)، و یەکەم بەشی لۆکی (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) بڵاوکرایەوە لە (٢٠٢١)، و یەکەم بەشی چی ئەگەر…؟ بڵاوکرایەوە لە (٢٠٢١)، و ھاوکای (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) بڵاوکرایەوە لە (٢٠٢١)، و سوارچاکی مانگ (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) بڵاوکرایەوە لە (٢٠٢٢)، و خاتوو مارڤڵ (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) بڵاوکرایەوە لە (٢٠٢٢).

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Philbrick, Jami (April 26, 2010). "Kevin Fiege Talks Iron Man 2, The Avengers and More". MovieWeb. Archived from the original on September 30, 2012. Retrieved May 10, 2010. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Fritz, Ben; Harris, Dana (April 27, 2005). "Paramount pacts for Marvel pix". Variety. Archived from the original on March 8, 2014. Retrieved February 12, 2014.
  3. ^ Waxman, Sharon (June 18, 2007). "Marvel Wants to Flex Its Own Heroic Muscles as a Moviemaker". The New York Times. p. 2. Archived from the original on December 21, 2013. Retrieved February 1, 2009.
  4. ^ Leonard, Devin (April 3, 2014). "The Pow! Bang! Bam! Plan to Save Marvel, Starring B-List Heroes". Bloomberg Businessweek. Bloomberg L.P. Archived from the original on April 3, 2014. Retrieved April 3, 2014.
  5. ^ George, Joe (September 10, 2022). "Marvel's Werewolf by Night Trailer: Man-Thing, Elsa Bloodstone, and More Hidden MCU Details". Den of Geek. Archived from the original on September 12, 2022. Retrieved September 12, 2022.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری