جیدۆ کریشنامۆرتی (لەدایکبووی ١١ی ئازاری ١٨٩٥ – مردووی ١٧ی شوباتی ١٩٨٦) لە بنەماڵەیەکی ئاینی لە ھیندستان لە دایکبووە، یەکێکە لەو بیرمەند و نوسەرانەی زۆربەی بابەتەکانی لەبواری گۆڕانکاری لە سایکۆلۆژیای مرۆڤ و ئاڵوگۆڕی کۆمەڵگاکاندا، لەسەر ئاستی جیھان پێگەیەکی تایبەتی ھەبووە. تەوەرەی سەرەکی نوسینەکانیشی، جەختکردنەوەیە لەسەر گۆڕانکاری لە ناخی مرۆڤدا تا سیستەمی ژیانیش لەگەڵ خۆیدا بگۆڕێت و بگاتە ئەو ئاستەی کە شیاوی مرۆڤایەتییە. مەسەلەی خودناسی یەکێک بووە لە بنەما بنەڕەتییەکانی ھزری مۆرتی

جیدۆ کریشنامۆرتی
وێنەی کاتی لاوی کریشنامۆرتی
لەدایکبوون١١ی ئازاری ١٨٩٥
ھیندستان
مردن١٧ی شوباتی ١٩٨٦ (٩٠ ساڵ)
ئەمریکا
نەتەوەھیندستان
بایەخی داوە بەفەلسەفە، خودناسی، دادپەروەری، تیۆریی زانین، پەروەردە، ئازادی

ژیان دەستکاری

جیدۆ کریشنامۆرتی لە ١١ی ئازاری ١٨٩٥ لە بنەماڵەیەکی ئاینی لە دایک بووە ھەشتەم کەسی خێزانەکەی بووە پاشگرەکەی مۆرتی ناوی یەکێک لە خودا کانی ئاینی ھیندۆسییە لە تەمەنی ١٠ ساڵی دایکی دەمرێت ئەمەش کاریگەری زۆر بە جیچدەھێلت لەسەر کریشنامۆرتی بەھۆی خانەنیش بوونی باوکی ژیانیان قورس دەبێت کریشنامۆرتی لە مندالی کەسێکی گۆشەگیر و تەنیا بووە زۆر بەی کاتەکانی بیری لە ژیان دەکردەوە کاتێک ڕێکخراوی تیۆسۆفی جیھان کە ئامانجی ئەوەبوو ئاشتی لە جیھان بڵاوبکرێتەوەو مەزھەب و ئاینەکان لە یەکتری نزیکبکرێتەوە و گرنگی بە زانست و فەلسەفە و لایەنی ڕۆحی مرۆڤەکانی دەدا لەلایەن بیرمندی گەورەی ڕووسی Helena Blavatsky دامەزرابوو بنکەیەکی خۆی لە شاری تشیانی کردەوە کریشنامۆرتی و برکەی دەبنە ئەندامی ئەم ڕێکخراوە سالی ١٩١١ بەیارمەتی دکتۆرە ئانی بیزانت ڕەوانەی ئینگلترا دەکرێت بۆ ئەوەی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد بخوێێ ئەمەش دەرگایەکی نوێی لە بەردەم کریشنامۆرتی کردەوە و زیاتر کاری لە سەر بیر و زھنەکانی کرد ھەرچەند لەلایەن کەسانێک گاڵتەی پێدەکرا و بە کەسێکی خەیاڵی وەسفیان کردبوو بەھۆی ئەوەی براکەی تەندروستی تێکجەچێت لە سالی ١٩٢٢ ڕودەکەنە کالیفۆرنیا لە ئەمریکا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بۆی بەڵام نەتوانرا چارەبکرێت ھەمان ساڵ براکەی دەمرێت مردنی براکەی کریشنامۆرتیی زۆر بێتاقەت و خەمبارکرد کاریگەری زۆر لەسەر بەجێ ھێشت لە ساڵانی دواتر کریشنامۆرتی دەستی کرد بە گەران بە جیھاندا بۆ بڵاوکردنەوەی بیر و باوەرەکانی بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی ھەریکە لە ھۆڵەندا و ئیتالیا، ئوسترالیا، فەرەنسا، کیشوەری ئەمریکای لاتین کرد ساڵی ١٩٢٧ واز لە ڕێکخراوی تیۆسۆڤی ھێنا لەکاتی جەنگی جیھانی دووەم کریشنامۆرتی لە کالیفۆرنیا مایەوە پاش جەنگ دووبارە دەستی کردەوە بە گەران بە جیھاندا و سەردانی ھەرییەکە لە وڵاتانی ھیندوستان، سویسرا، ئیتالیا، ئەڵمانیا، ئوسترالیا کرد لە ڕێگای کۆر و کۆبوونەوە و سمینار باسی بۆچوون و ھزر و بیروباوەرکانی بۆ خەلکی دەرکرد

بەرھەمەکان دەستکاری

 
جیدۆ کریشنامۆرتی
  1. خێر و شەڕ
  2. مەرگ
  3. عەشق و تەنھایی
  4. لەوالی توندوتیژییەوە
  5. شرۆڤەی ژیان
  6. فڕینی ھەڵۆکان
  7. ھەقیقەت و ڕاستی

مردن دەستکاری

جیدۆ کریشنامۆرتی لە ١٧ی شوباتی ١٩٨٦ لە تەمەنی ٩٠ ساڵی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مرد.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. جیدۆ کریشنامۆرتی، بیرمەندو عاریفی گەورەی ھندستان‌و جیھان نوسەر ئەردەلان عبداللە ماڵپەری ئاوێنە
  2. نامیلکەی ئاشنابوون بە جیدۆ کریشنامۆرتی دەزگای ئایدیا بۆ چاپ و بلاوکراوە
  3. بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Jiddu Krishnamurti»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٠.