جۆڵایی بە ئامێرێک دەگوترێت کە بۆ دروونی شمەک، قاڵی، جاجم، زەنگاڵ، بووزوو، پۆپەشمین و بەرماڵ و ھتد کەڵکی لێ وەردەگیرێ. جۆڵا ئەو کەسەیە کە جۆڵایی دەکات و لە مەرەز و خوری کەڵک وەردەگرێ.

جۆڵایی مێژوویەکی کۆنی لە کوردستاندا ھەیە و زۆر وشەی تایبەت بەم ئامێرە ھەن کە چیدیکە بەکار ناھێندرێن. ھەندێک لەم وشانە ئەمانەن: خەرەک، دووخ، دەففە، مەکووک، ساکین، سەرکڵاوە و شە. پێشتر رانک و چۆخە، کەوا و پانتۆڵیش بە جۆڵایی دروست دەکران.

وشەڕەتناسی دەستکاری

وشەی جۆڵایی وا زاندراوە کە لە وشەی جاڵەوە دێت کە بە واتای ساڕێژبوونە.[١] وەک دەڵێن «بەردێک جاڵە بووە» واتا بەردێک بەر بووەتەوە. وشەی جاڵجاڵۆکەش دەتوانێ ھەر لە ئەو بنەڕەتەوە ھاتبێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "http://ensani.ir/file/download/article/20110214154106- %20(755).pdf". {{cite news}}: External link in |title= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری