جۆشی گرووپ (بە ئینگلیزی: Group dynamics)

زۆرانبازیی دەروونناسانە دەستکاری

«جۆشی گرووپ» وەک چەمک دربڕینە لە زۆرانبازیی دەروونناسانەی نێو گرووپ، بۆ نموونە سەرھەڵدان و گەشەی پەیوەندیی ھەمەجۆر لە نێو ئەندامانی گرووپدا، لە نێو ئەندامانی گرووپ و ڕێبەردا و ھەروەھا لە نێوان دەستەی جۆراوجۆری نێو گرووپدا. لەوەش بترازێت ئەم چەمکە دەشێ زۆرانبازیی نێوان گرووپی جیاوازیش بگرێتەوە.

تیۆریی کایەی دەروونناسانە دەستکاری

«جۆشی گرووپ» سەرچاوە لە «تیۆریی کایەی دەروونناسانە» وە دەگرێت کە زانای دەروونناس کورت لەڤین (Kurt Zadek Lewin (1890-1947 دایڕشتووە. Lewin جەمکی «جۆشی گرووپ» لە ئاستێکی ئەبستراکتدا پێناسە دەکات و دەڵێت: «تایبەتمەندییەکی گرووپ بریتییە لەوەی گشتەیەکی پڕجۆشە، واتا ھەر گۆڕانکارییەک لە گشتەکەدا ڕوو بدات، دەبێتە مایەی گۆڕانکاریی لە ھەموو یەکینەکانی ئەم گرووپەدا». پاشان شاگردەکانی Lewin گوتیان: ڕادەی پەیوەندیی نێوخۆی نێوان یەکینەکانی نێو گرووپ پەیوەستە بە ڕادەی «گیرۆدەبوونی گرووپ» واتە گیرۆدەبوونی پێکھاتەکانی نێو گرووپەکە بەیەکەوە.

بواری پیادەکاری دەستکاری

چەمکی «جۆشی گرووپ» بەگشتی بە دوو جۆر بەکار دێت، جۆرێک بۆ دەربڕین لە جۆشی نێو گرووپی بچووک، بەتایبەتی گەر باس لە «کایەی دەروونناسانە» بێت. جۆرێکی دیکەیان بۆ دەربڕینە لە ئەزموون و ڕاھێنانی وەھا کە بۆ گەشەدانە بە ھۆشیاریی بەشداربوان دەربارەی ئەو ھێزانەی لە ئافراندنی گرووپدا فەرماندەن، بۆ نموونە: ڕکابەری، دانوستان، پێوەر و پرۆسەی ھەڵبژاردنی ڕێبەر، ھاریکاری و … ھتد.

سەرچاوەکان دەستکاری

تەرجەمە لە Natur och Kulturs Psykologilexikon. Henry Egidius. 1994