جۆزێف گۆبڵز یان پاوڵ جۆزێف گۆبڵز (ماوەی ژیان:٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٨٩٧ تاکوو ١ی ئایاری ١٩٤٥)، وەزیری پڕوپاگەندەی سیاسی بووە لەسەردەمی ھیتلەر و ئەڵمانیای نازی و یەکێک بووە لەدیارترین کەسایەتیەکانی حکومەتەکەی ھیتلەر، لە ٢٩ تشرینی یەکەمی ساڵی ١٨٩٧ لەدایک بووە، لە جەنگی جیھانی یەکەمدا وەکو خۆبەخش چووە نێو ڕیزی سوپای ئەڵمانیا بەڵام لەبەر ئەوەی بنی پێی ڕاست بووە ڕەتکراوەتەوە، ساڵی ١٩٢٢ چۆتە نێو حیزبی نازیەوە، کاتێک ھیتلەریش داوای کردووە ببێتە ئەندام لە حیزبی نازی گۆبلز یەکێک لەو کەسانە بووە دژی بە ئەندام بوونی ھیتلەر بووە لە حیزبی نازی بەڵام دواتر بیروڕای گۆڕاوە و بۆتە لایەنگری و یەکێک بووە لە فەرمانبەرەکانی. گۆبلز ڕۆڵیکی گرنگی گێڕاوە لەبڵاوبونەوەی بیرۆکەی نازی لەلای گەلی ئەڵمانیا و ھیتلەر پێش ئەوەی خۆی بکوژێت کردویەتی بەڕاوێژکار، ئەوەندە پڕوپاگەندەی بەھێز بووە ھیتلەری وەکو تاکە کەسێکی دڵسۆز و ڕزگارکەر بۆ ئەڵمانیا و ئەڵمانیەکان پیشانداوە، وەزیری پڕوپاگەندەی نازی بووە و ھاوڕێ و دۆستی ھیتلەر بووە تا دوا ساتەکانی ھیتلەر، بەیەکێک لەئەفسانەکانی بواری جەنگی دەرونی دەژمێردرێت و دوروشمی ئەوە بووە و بەردەوام گوتویەتیەوە ((ئەوەندە پێداگری لەسەر درۆ بکە تاکو خەڵکی باوەڕت پێدەکەن))، بەدامەزرێنەری ھونەری پڕوپاگەندی سیاسی دەژمێردرێت و بەدامەزرێنەری قوتابخانەیەکی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ دادەنرێت. لە ١ی ئایاری ساڵی ١٩٤٥ جۆزیف گۆبلز خۆیی و خێزانەکەی و ھەر نۆ منداڵەکەی خۆی کوشتووە، دوای مردنی ھیتلەر داوای لە ژنەکەی کردووە بڕوات حەبی خەو و ژەھر بکرێت تاکو حەبە خەوەکە بدات بەمنداڵەکانی پێش ئەوەی ژەھرخواردیان بکات بنون و ھەست بە ئازاری ژەھرەکە نەکەن، دوای ئەوەی ئەم کارەی بە ژنەکەی کرد ووتی ((من بۆیە منداڵەکانم دەکوژم تاکو لەدوای مردنم ڕوسەکان سوکایەتیان پێنەکەن)) دوای ئەوەی منداڵەکانی خۆی ژەھرخوارد کردوو لەپاش چارەکێک گیانیان لەدەستدا خۆی و خێزانەکەشی خۆیان کوشت.

جۆزێف گۆبڵز
Paul Joseph Goebbels لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونPaul Joseph Goebbels لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٨٩٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Rheydt لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١ی ئایاری ١٩٤٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٤٧ ساڵ ژیاوە)
ژێرزەمینی فووھر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕEhle لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پەروەردەدکتۆرا لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • University of Bonn
  • Heidelberg University
  • University of Freiburg
  • University of Würzburg لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، propagandist، demagogue لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبپارتی نازی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرMagda Goebbels لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵHelga Susanne Goebbels، Hildegard Traudel Goebbels، Helmut Christian Goebbels، Holdine Kathrin Goebbels، Heidrun Elisabeth Goebbels، Hedwig Johanna Goebbels لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو
پلەmember of the Reichstag of the Weimar Republic، member of the Reichstag of Nazi Germany، Reich Chancellor (١٩٤٥–١٩٤٥)، Gauleiter (بەرلین، ١٩٢٦–١٩٤٥)، Reich Minister for Public Enlightenment and Propaganda (١٩٣٣–) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

سەرچاوە دەستکاری