جۆرج پۆلیا (لەدایکبووی ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٨٨٧ – ٧ی ئەیلوولی ١٩٨٥) ماتماتیکزانێکی مەجارستانی-ئەمریکی بوو.

جۆرج پۆلیا
جۆرج پۆلیا لە ١٩٧٣
لەدایکبوون (1887-12-13) 13ی کانوونی یەکەمی 1887
بووداپێست، مەجارستان
مردن٧ی ئەیلوولی ١٩٨٥(١٩٨٥-٠٩-٠٧) (٩٧ ساڵ ژیاوە)
Palo Alto, کالیفۆرنیا، U.S.
نەتەوەمەجارستانی
سویسرا (1918–1947)
ئەمریکی (since 1947)[١]
بوارەکانماتماتیک
دامەزراوەکانETH Zürich
زانکۆی ستانفۆرد
خوێندی باڵاEötvös Loránd University
ڕاوێژکاری دکتۆراLipót Fejér

ژیان و کار دەستکاری

جۆرج پۆلیا بە ڕەچەڵەک جولەکە بوو و لە بووداپێست لە ھەنگاریا لە دایک بووە.

لە ساڵی ١٩١٤ تا ١٩٤٠ مامۆستای ماتماتیک بوو لە زانکۆی تەکنەلۆژیای زوریخ لە سویسرا و لە ساڵی ١٩٤٠ تا ١٩٥٣ لە زانکۆی ستانفۆرد، باقی ژیانیشی مامۆستای زانکۆ بوو لە زانکۆی ستانفۆرد.

جۆرج پۆلیا لە بوارە جۆراوجۆرەکانی ماتماتیکدا کاری کردووە، لەوانە زنجیرەکان، تیۆریی ژمارەکان، شیکاریی ماتماتیکی، ئەندازە، جەبر و …

بەرەو کۆتایی ژیانی ھەوڵێکی زۆری دا تا ئەو ڕێکارانەی خەڵک بەکاری دەھێنێت بۆ شیکاریی کێشەکان و چۆنییەتی فێرکردنی شیکاریی کێشەکان وەسف بکات. لە کتێبی چۆن کێشەکە شی بکەینەوە، مامەڵە لەگەڵ میتۆدەکانی فێرکردنی ماتماتیک و شیکاریی کێشەکاندا دەکات.

لە ساڵی ١٩٧٦ەوە خەڵاتێک بەناوی جۆرج پۆلیا دەبەخشرا بە نووسەری ئەو وتارە ھەڵبژێردراوانەی لە گۆڤاری The College Mathematics Journal بڵاو دەبوویەوە.[٢]

پەراوێزەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری