جۆرجس کیریاکۆس پانایۆتو (٢٥ی حوزەیرانی ١٩٦٣ – ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦) ناسراوە بە جۆرج مایکڵ گۆرانیبێژ و گۆرانینووس و تۆمارکەری دەنگی بەناوبانگی وڵاتی ئینگلتەرا و جیھان بوو. ناوبانگێکی زۆۆری بەھۆی گۆرانی کریسمسەوە بەدەست ھێناوە و ھاوکات لەشەوی کریسمسدا کۆچی دوایی کردووە. جۆرج بەھۆی گۆرانی کریسمسەوە بووە خاوەن ھەوادارێکی زۆۆر کە تەنانەت ھەندێکجار نازناوی گۆرانیێژی کریسمسیان لێنابوو و لە وڵاتانی ڕۆژھەڵات لەکاتی کریسمسدا پڕفرۆشترین گۆرانی بووە. لە تەواوی ژیانیدا توانیویەتی زیاد لە ١٠ ملیۆن کاسێت لەگۆرانییەکانی بفرۆشێت.

جۆرج مایکڵ
مایکل لەسەر ستەیجی شانۆی Faith World Tour لە ساڵی ١٩٨٨
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونجۆرجس کیریاکۆس پانایۆتو
لەدایکبووی (١٩٦٣-0٦-٢٥) ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٦٣
ڕۆژهەڵاتی فینچلی باکووری لەندەن،  ئینگلتەرا
مردووی٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦(٢٠١٦-١٢-٢٥) (٥٣ ساڵ ژیاوە)[١][٢]
جۆرجینگ ئۆن تاماس,ئۆکسفۆردشایر, ئینگلتەرا[٣]
چەشنەکان
  • میوزیکی پۆپ
  • دیسکل
  • پۆپی دانس
  • blue-eyed soul
پیشە(کان)گۆرانیبێژ
گۆرانینووس
بەرھەمھێنی دەنگی
ساڵانی چالاکبوون١٩٨١–٢٠١٦
کۆمپانیاکان
  • Columbia Records
  • Columbia
  • Sony
وێبگەgeorgemichael.com

کارە ھونەرییەکان دەستکاری

یەکەم ئانگی خۆی مایکل لەنزیک ئەو قوتابخانەیە ئەنجامداوە کە پێشتر لێی خوێندبوو کە تێیدا چەند سەد کەسێک ئامادەی ئاھەنگەکە بوون. لەو ڕۆژەوە تاکو کۆتا ئاھەنگی گشتیان نە ئاھەنگی زۆۆر سەرکەوت و دانراوون و لەگشتیان ناوبانگێکی نوێی بەدەست ھێناوە. یەکەم دەستپێکی گۆرانی وتنی لەگەڵ گۆرانی بێژی ھاوڕێی ئەندرێ ڕیچڵی بووە. لە ساڵی ١٩٨١ تاکو ١٩٨٦ بەردەوام بوون. لەدرێژایی ٣٠ ساڵی تەمەنیدا ٥ ئەلبوومی نێو ستۆدیۆ و ٣٨ گۆرانی جۆری کلیپ و ٤٠ گۆرانی بەشێوەی تاک وتوەتەوە و لەگەڵ کۆمەڵێک ھونەرمەندی بەناوبانگ گۆرانی وتوە وەک ھونەرمەندان (ڕیھام فڕانکلین، ئاڵتن جۆنز، ماری جێپڵێی، مۆتیا(.

خەڵاتەکان دەستکاری

جۆرج خاوەن کۆمەڵێک خەڵاتە ئەوانیش ٣ خەڵاتی برێد ٢ خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی پیاوی بەریتانیا. ٤ خەڵاتی ئێم تی ڤی ٤ خەڵاتی ئیڤڵ نۆڤێڵۆ ٣ خەڵاتی ئەمەریکان میوزیک ٨ جار کاندیدکراو بۆ خەڵاتی گرامی کە توانیویەتی ٢ جار بیباتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "جۆرج مایکل ماڵاوایی لە ژیان کرد". Zagros News Agancy. Retrieved 2020-12-24. ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "جۆرج مایکڵ لە شەوی کریسمسدا ماڵاوایی لە ژیان کرد". ماڵپەڕی ڕووداو. ۲٦ی کانوونی یەکەمی ۲۰۱٦ بڵاوکراوەتەوە. Retrieved 24ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "گۆرانیبێژی بەریتانی جۆرج مایكڵ كۆچی دوایی كرد". www.aa.com.tr. Retrieved 2021-04-28.

ویکیپیدیای ئینگلیزی.