لاوس بە فەرمی کۆماری دیموکراتیکی گەلی لاو وڵاتێکە لە کیشوەری ئاسیادا دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا سنوری ئاوی نییە، پایتەختەکەی شاری ڤیەنتیانە. لە باکور ھاوسنورە لەگەڵ چین و بۆرما لە باشور ھاوسنورە لەگەڵ کەمبۆدیا لە ڕۆژھەڵات ھاوسنورە لەگەڵ ڤێتنام وە لە ڕۆژاوا ھاوسنورە لەگەڵ تایلەند ڕووبەرەکەی ٢٣٦٬٨٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە لە پلەی ٨٢[١] دێت لە ڕووی ڕووبەری جوگرافی لەسەر ئاستی جیھان بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی ٦٫٨٠٣٫٦٩٩ کەسە لاوس وڵاتێکی شاخاوییە بە تایبەت لە بەشی باکور ھەروەھا لە باکوور و ڕۆژھەڵات ڕووبەرێکی بەرفراوانی دارستانی ھەیە.

جوگرافیای لاوس
لقیgeography of Asia
بابەتی لاوەکیلاوس
وڵاتلاوس
پۆتانی شوێن١٨°٠′٠″N ١٠٥°٠′٠″E
Map

سەرچاوەکان دەستکاری