جوگرافیای ئەڵمانیا

ئەڵمانیا کەوتوەتە ڕۆژاوا و ناوەندی کیشوەری ئورووپا. ئەڵمانیا لە باکوورەوە لەگەڵ دانمارک، لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ پۆڵەندا و کۆماری چیک، لە باشوور لەگەڵ ئوتریش و سویس، لە باشووری ڕۆژاوا لەگەڵ فەڕانسە و لووگزەمبوورگ و لە باکووری ڕۆژاوا لەگەڵ بەلجیکا و ھولەند ھاوسنوورە. ڕووبەری ئەڵمانیا ٣٥٧٬٠٢١ کیلۆمیتری چوارگۆشە کە بریتییە لە ٣٤٩٬٢٢٣ ک.م. ٤. گ. وشکایی و لە ٧٬٧٩٨ ک.م. ٤. گ ئاو پێک ھاتووە. ئەڵمانیا لە ڕووی پانایییەوە حەوتەمین وڵاتی گەورەیە لە ئورووپا و ٦٢ەمینە لە جیھاندا.[١]

وێنەی تۆپۆگرافی ئەڵمانیا

شوێنە بەرچاوە جوگڕافییەکانی ئەڵمانیا ئەمانەن: زنجیرە چیاکانی ئەڵپ لە باشوور، دەریای باکوور لە باکوور، دەریای بەلتیک لە باکووری ڕۆژھەڵات، دارستانە گەورەکان لە بەشی ناوەندی و باکوور. ھەروەھا ئەڵمانیا خاوەنی چەندین ڕووباری پڕئاوە وەکوو: ڕاین، دانووب و ئەلبە. ئەڵمانیا خاوەنی ھەندێک مەعدەنی ئۆرانیۆم، زووخاڵ، مس، نیکل، خوێ و ئاوە.[١]

کەش و ھەوا دەستکاری

ئەڵمانیا خاوەنی کەش و ھەوایەکی مەرتووبە. باکووری ئەڵمانیا بەھۆی نزیکی لە دەریاوە ھەوایەکی موعتەدلی ھەیە، و بە ھاوینا ھەوا فێنکە و بە زمسانیشدا زۆر ھەوا سارد نابێت. لە باکوور زۆر جار ھەوا بارانییە و زۆر کەم پێش دێت کە دەمای ھەوا لە ٣٠ دەرەجەی سانتیگراد بچێتە سەرترەوە.[٢]

بەشی ڕۆژھەڵاتی ئەڵمانیا خاوەنی ھەوایەکی کیشوەرییە (بە فارسی: قارەای) واتە زمسانەکان دەتوانێت زۆر سارد بێت و ھەروەھا ھاوینەکەیشی دەتوانێت زۆر گەرم بێت. وشکەساڵیش زۆرجار پێش دێت ئەویش جاری وایە بۆ ماوەی چەندین ساڵ. لە باشووری ئەڵمانیا واتە دەڤەری زنجیرە چیاکانی ئەڵپ ھەوا زۆر ساردە و بۆرانی سەرما زۆر جار ڕوو دەدات.[٢]

ژیانی سرووشتی دەستکاری

بەپێی بەراوەردێکی ساڵی ٢٠٠٨، مووچەی کشت و کاڵ ٣٤٪، دارستان ٣٠٫١٪، بەرزونزمی ١٣٫٤٪ و زەمینی ژێری شار و خانە ١١٫٨٪ خاکی ئاڵمانیایان داپۆشیوە. لە ئەڵمانیا زۆر چەشن دار، گوڵ، قەوزە و قارچکی جۆراوجۆر دەژین، کە زۆربەیان تایبەت بە بەشی ناوەندی ئورووپان. ئەڵمانیا خاوەنی چەندین پارکی سرووشتی نەتەوەیییە.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری