جووڵەی ڕاستەوڕاست (بە ئینگلیزی: Linear motion) یەکێکە لە تەوەرەکانی میکانیکی کلاسیکی کە تێیدا جوڵەی تەنەکان بە چوار یاسای بنچینەیی شی دەکاتەوە و ھەر یەک لە شوێن، خێرایی، و تاودان بەم یاسایانە دەبینرێنەوە.

کاتێک فڕۆکەیەکی نەفەر ھەڵگر دەیەوێت لەسەر زەویەوە ھەستێت، پێویستە خێراییەکەی گەیشتبێتە چ ئاستێک؟ کاتێک تۆپێک بەشێوەیەکی ستونی بەرەو سەرەوە ھەڵدەدەیت، چەندە دەتوانێت بەرز بێتەوە؟ کاتێک شوشەیەک لە دەست بەردەبیتەوە، چەند کاتی پێویستە تا تۆ بیگریتەوە پێش ئەوەی بەر زەوی بکەوێت و بشکێت؟ لەم بەشەدا تۆ فێر دەبیت و ڕادێیت کە چۆن ئەم جۆرە پرسیارانە شیکار بکەیت. ھەر وەک فێر دەبین کە میکانیک زانستێکە کە پەیوەندی بە (ھێز، ماددە و جوڵە) وە ھەیە. لەم بەشە و بەشەکانی تردا ھەوڵ دەدەین فێری جوڵەی ڕەھا بین کە بەھۆیەوە ئێمە دەتوانین وەسفی جوڵە بکەین. پاشان فێری جوڵەزانی دەبین کە باسی ھۆکارەکانی دروست بوونی جوڵە دەکات.

ئێمە لەم بەشەدا سادەترین شیوەی جوڵە وەردەگرین: «جوڵە لە سەر ھێڵێکی ڕاست». بۆ وەسف کردنی ئەم جۆرە جوڵەیە، ئێمە پێناسەی دوو ھێندی فیزیایی (خێرایی و تاودان) دەکەین. لە زانستی فیزیادا ئەم ھێندانە جیاوازیان ھەیە لەگەڵ ئەوەی کە لە زمانەوانی و ژیانی ڕۆژانەدا بەکاری دەھێنین. ھەردوو خێرایی و تاودان بریتین لە ھێندی ئاڕاستەدار (ھەر وەک لە بەشی یەکەم دا فێر بووین) واتا لە بڕ و ئاڕاستە پێکھاتوون. لەبەر ئەوەی ئێمە لەم بەشەدا تەنھا جوڵە لەسەر ھێڵێکی ڕاست شی دەکەینەوە، ئێمە لە ئێستادا پێویستت مان بە گشت یاسا و ڕێساکانی بیرکاری تایبەت بە ئاڕاستەبڕەکان نابێت. بەلآم لە بەشی سێیەم، کە ئێمە جوڵە لە سەر دوو تەوەرە یا سێ تەوەرە باس دەکەین پێویستت ەکی زۆرمان پێیان دەبیت.

ئێمە سەرەتا ھەوڵ دەدەین لە ئاسانترین ھاوکێشەکانەوە (جوڵە لە سەر یەک ھێڵ) دەست پێ بکەین. بۆ نمونە لە کەوتنەخوارەوەی سەربەست دا تاودان جێگیرە. ھەروەھا ئێمە ئەو جۆرە جوڵەیەش کە تاودان لە گۆڕاندایە تاوتوێ دەکەین، بۆ ئەم جۆرە جوڵەیە ئێمە پێویستت مان بە تەواوکاری دەبێت.[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Linear_motion
  2. ^ Bauer, W. , & Westfall, G. D. (2011). University physics with modern physics. New York: McGraw-Hill,.