جبرەییل

فریشتەیەک لە ئایینە ئیبراھیمییەکاندا

جبرەییل یان گابریێل (بە عیبری: גַּבְרִיאֵל، لاتینی: Gabrielus، بە یۆنانی: Γαβριήλ، بە عەرەبی: جبریل یان جبرائیل). واتای ناوی جبرەییل لە زمانی عیبری و زمانی ئارامیدا بریتییە لە «پیاوی خودا»، یان «ھێزی خودا»، یان ئەوەی خودا خۆی بە توانا و بەھێز نیشانیداوە. یەکێکە لە چوار فریشتە نزیکەکەی خوا لە ئایینە ئیبراھیمییەکاندا، کە پەیامنێری اللەیە بۆ پێغەمبەرەکان. ئەم فریشتە ناوگەلێکی تری ھەیە وەکو: ڕۆح، ڕووحولقودووس، فریشتەی وەحی و ھەروەھا بە سرووشیش ناو دەبرێت. لە ئایینەکانی ئیسلام، مەسیحییەت، جوولەکایەتی ناوی ھاتووە.

لە قورئان دەستکاری

جبرەییل چەندین جار ناوی لە قورئاندا ھاتووە وەک ئەم ئایەتە لە قورئاندا کە دەفەرموێت:

{قُلۡ مَن كَانَ عَدُوࣰّا لِّجِبۡرِیلَ فَإِنَّهُۥ نَزَّلَهُۥ عَلَىٰ قَلۡبِكَ بِإِذۡنِ ٱللَّهِ مُصَدِّقࣰا لِّمَا بَیۡنَ یَدَیۡهِ وَهُدࣰى وَبُشۡرَىٰ لِلۡمُؤۡمِنِینَ} (سُورَةُ البَقَرَةِ: ٩٧)

بە کوردی: ئه‌ی موحه‌ممه‌د بڵێ: ھه‌ر که‌سێک دووژمنی جبرەییل بێت (ئه‌وا دووژمنی خوایه‌) چونکه‌ ئه‌و به‌ فه‌رمانی خوا قورئانی هێناوه‌ته‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ر دڵی تۆ به‌ پشتیوانی نامه‌کانی پێش خۆی و ‌به‌‌ڕێنموونیکه‌ر و مژده‌ده‌ر بۆ بڕواداران. (سووڕەتی بەقەرە: ٩٧)

لە پەرتووکی پیرۆز دەستکاری

لە پەرتووکی پیرۆزیشدا لە بەشی «دانیال» باسی جبرەییل کراوە:

«من دانیالم، هێشتا خەریکی سەیرکردنی بینینەکەم و هەوڵدەدەم کە لێی تێبگەم، ئەوەتا یەکێک لە شێوەی پیاوێک لەبەردەمم ڕاوەستاوە. گوێم لە دەنگی مرۆڤێک بوو لەلای نۆکەندی ئولایەوە بانگی کرد و گوتی: «ئەی جبرەییل، واتای بینینەکە لەم پیاوە بگەیەنە.» ئەویش هاتە ئەو شوێنەی کە لێی ڕاوەستابووم، کاتێک هات ترسام و بەسەر ڕوومدا کەوتم. پێی گوتم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، بزانە کە بینینەکە سەبارەت بە سەردەمی کۆتاییە.» کاتێک قسەی لەگەڵم دەکرد کەوتبوومە خەونێکی قووڵەوە و ڕووم ڕووەو زەوی بوو. ئینجا دەستی لێدام و هەڵیستاندمە سەر پێ. گوتی: «من پێت دەڵێم کە لە کاتی تووڕەیی چی ڕوودەدات، چونکە بینینەکە سەبارەت بە سەردەمی کۆتایی دیاریکراوە. (دانیال ٨‏:١٥‏-١٩)

سەرچاوەکان دەستکاری