جاڤا (زمانی بەرنامەسازی)

زمانێکی بەرنامەسازی

جاڤا (بە ئینگلیزی: Java) زمانێکی بەرنامەسازیی ئاست بەرزە.[٢] جەیمس گۆسلینگ کە لە کۆمپانیای سەن کاری دەکرد دایھێنا. ساڵی ١٩٩٥ کۆمپانیای سەن یەکەم وەشانی جاڤای بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ کۆمپانیای ئۆڕاکڵ پاش کڕینەوەی سەن (لە ڕێکەوتی ٢٧/١/٢٠١٠ دا)، بۆتە خاوەنی ئەم بەرھەمە و سەرپەرشتی تەواوی دەکات. دوا وەشانی (Java 8) لە ١٨/٣/٢٠١٤ دا بە فەرمی ڕاگەیەنرا.

جاڤا Java
داڕێژەرجەیمس گۆسلینگ
پەرەپێدەرسەن مایکرۆسیستمز (ئێستا خاوەنی ئۆراکڵ)
یەکەم دەرکەوتن٢٣ی ئایاری ١٩٩٥؛ ٢٨ ساڵ لەمەوبەر (١٩٩٥-٠٥-23)[١]
مۆڵەتGNU General Public License
پاشگری پەڕگە.java, .class, .jar
وێبگەoracle.com/java/

جاڤا زۆرینەی ڕێساکانی لە زمانەکانی C و ++C وەرگرتووە. ھاوکات نواندنی تەنەکان Object Oriented بەشێوەیەکی ئاسانتر جێبەجێ دەکات.

وەشانەکانی جاڤا دەستکاری

وەشان ساڵ
JDK Beta ١٩٩٥
JDK 1.0 ١٩٩٦
JDK 1.1 ١٩٩٧
J2SE 1.2 ١٩٩٨
J2SE 1.3 ٢٠٠٠
J2SE 1.4 ٢٠٠٢
J2SE 5.0 ٢٠٠٤
Java SE 6 ٢٠٠٦
Java SE 7 ٢٠١١
Java SE 8 ٢٠١٤

بەکارھێنانەکانی جاڤا دەستکاری

جاڤا لە زۆرێک لە بوارەکانی پەرەپێداندا بەکار دەھێنرێت. یەکێ لەو بوارانە مۆبایلی ئاندرۆیدە کە ھەرچەن ناوکەی لینوکس بەکار ئەھێنێت، بەڵام ڕواڵەت و تەواوی پرۆگرامەکانی بە جاڤا نوسراون. ھەروا لە بواری وێبیشدا Java Servlet ڕێگای نوسینی سکریپتە و لەسەر ڕاژەکاری TomCat و ڕاژەکاری دیکە چارەسەر ئەکرێت. جاڤا ھەروەھا لە بواری داتای گەورە BigDataشدا بە بەربڵاوی بەکاردێت بۆ نمونە Hadoop بە جاڤا نوسراوە.[٣]


نمونەی "Hello world" دەستکاری

نمونەی پرۆگرامی تەقلیدی سڵاو جیھان! ("Hello World!") دەکرێ بە جاڤا ئاوا بنوسرێت:[٤]

class HelloWorldApp {
    public static void main(String[] args) {
        System.out.println("Hello World!"); // Prints the string to the console.
    }
}

بەستەری دەرەکی دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Binstock, Andrew (May 20, 2015). "Java's 20 Years of Innovation". Forbes. Retrieved March 18, 2016.
  2. ^ ماڵپەڕی فێرکاری ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. جاڤا لە کۆمپانیای خاوەنی جاڤا، سەن. دوا سەردان ١٣/٩/٢٠١٦
  3. ^ ماڵپەڕی ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. هەدووپ لە ئەپاچی. دواسەردان ١٣/٩/٢٠١٦
  4. ^ "Lesson: A Closer Look at the "Hello World!" Application". The Java™ Tutorials > Getting Started. Oracle Corporation. Retrieved 2011-04-14.