جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢

جامی جیھانیی فیفا - ٢٠٠٢ حەڤدەمین پاڵەوانیەتی بوو لەجامی جیھانیی فیفا کە لە هەردوو ووڵاتی ژاپۆن و کۆریای باشوور بەڕێوەچوو و بۆ یەکەمین جار بوو لە مێژووی پاڵەوانیەتییەکە کە دوو وڵاتی جیاواز میوانداری بکات ، هەروەها جاری یەکەمش بوو لە کیشوەری ئاسیا ئەنجام بدرێت، وە یەکەمین جاریش بوو لە دەرەوەی ھەردوو کیشوەرەکەی ئەمریکا و کیشوەری ئەورووپا ئەنجام بدرێت. ماوەی پاڵەوانیەتییەکە لە ٣١ی ئایار تاکوو ٣٠ی حوزەیران ی ٢٠٠٢ ی بوو ، تێیدا ٣٢ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکرد ، کە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ٢ - ٠ بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا، وە ھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی چین، ئیکوادۆر، سەنیگال، و سڵۆڤینیا یەکەمین جاریان بوو بەشداری بکەن و لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٦٤ یاری ١٦١ جار گۆڵ ھەژێنرا وە یاریزانی بەڕازیڵی ڕۆناڵدۆ نازاریۆ بووە گۆڵکاری پاڵەوانییەتییەکە بەتۆمارکردنی ھەشت گۆڵ وە ھەروەھا گۆڵپارێزی ئەڵمانی ئۆڵیڤەڕ کان بووە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتییەکە کە ئەمەش یەکەم جار بوو گۆڵپارێزێک ببێتە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتی.

دیمەنب لەپاڵەوانیەتییەکە
جامی جیھانی فیفا ٢٠٠٢
وردەکارییەکانی خول
وڵاتانی خانەخوێ ژاپۆن
 کۆریای باشوور
ڕۆژانی بەڕێوەچوون٣١ـی ئایار - ٣٠ـی حوزەیران
ژمارەی بەشداربووان٣٢ (لە ٥ کۆنفێدراسیۆن)
ژمارەی یاریگا٢٠ (لە ٢٠ شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان بەڕازیل (جاری پێنجەم)
پلەی دووەم ئەڵمانیا
پلەی سێیەم تورکیا
پلەی چوارەم کۆریای باشوور
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان٦٤
باشترین گۆڵکەر(ان)بەڕازیل ڕۆناڵدۆ - ٨ گۆڵ
باشترین یاریکەرئەڵمانیا ئۆڵیڤەر کان
١٩٩٨

بەشداربووان دەستکاری

  China PR

  ژاپۆن

  عەرەبستانی سعوودی

  کۆریای باشوور

  کامیروون

  نێجیریا

  سێنیگال

  ئەفریقای باشوور

  توونس

  کۆستاریکا

  مەکسیک

  ویلایەتە یەکگرتووەکان

  ئەرژەنتین

  بەڕازیل

  ئێکوادۆر

  پاراگوای

  ئوروگوای

  بەلجیکا

  کرواتیا

  دانمارک

  ئینگلتەرا

  فەڕەنسا

  ئەڵمانیا

  ئیتاڵیا

  پۆڵەندا

  پورتوگال

  Republic of Ireland

  ڕووسیا

  سلۆڤێنیا

  ئیسپانیا

  سوێد

  تورکیا

پلەکانی پاڵەوانێتییەکە دەستکاری

ناوی ھەڵبژاردە پلەکەی لە جامی جیھانی ٢٠٠٢
  بەڕازیل یەکەم (پاڵەوان)
  ئەڵمانیا دووەم
  تورکیا سێیەم
  کۆریای باشوور چوارەم

گۆڵکارانی جامی جیھانی ٢٠٠٢ دەستکاری

گۆڵکارانی جامی جیھانی ٢٠٠٢
ڕ ناوی یاریزان ناوی ھەڵبژاردە ژمارەی گۆڵ
١ ڕۆناڵدۆ نازاریۆ   بەڕازیل ٨
٢ میرۆسلاڤ کڵۆزە   ئەڵمانیا ٥
٣ ڕیڤاڵدۆ   بەڕازیل ٥
٤ کریستیان ڤێیری   ئیتاڵیا ٤
٥ جۆن تۆماسۆن   دانمارک ٤

خەڵاتەکان دەستکاری

خەڵاتەکانی جامی جیھانی ٢٠٠٢
خەڵاتی گۆڵکار باشترین یاریزان باشترین گۆڵپارێز باشترین یاریزانی لاو یاری خاوێن
  ڕۆناڵدۆ دا لیما   ئۆلیڤەر کان   ئۆلیڤەر کان   لەندەن دانۆڤان   بەلجیکا

تۆپی ڕەسمی جامی جیھانی ٢٠٠٢ دەستکاری

فاڤیرنۆڤا ناوی ئەو تۆپە بوو کە بوو یاریەکانی جامی جیھانی ٢٠٠٢ بەکاردەھات ، کە کۆمپانیای ئەدیداس دروستی کردبوو.

سەرچاوەکان دەستکاری